فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خۆپێشاندان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. شەوی رابردوو لە شەقامی پێنجی ئازەر لە ئیسفەهان خۆپێشاندەران دروشمی داکۆکی لە مافی ژنانیان گوتەوە. هەروەها خۆپێشاندەران لە تارانیش دروشم دا گوتیان، "ئەگەر تاران ببێتە کوردستان، ئێران دەبێتە گوڵستان" و داواشیان لە خەڵك کرد بچنە سەر شەقام.

لە سەتارخانی تارانیش خۆپێشاندەران داوا دەکەن خەڵک پشتیوانییان بکات. هەروەها لە شاری رەشت لە باکووری ئێرانیش خۆپێشاندەران پشتیوانییان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و لەسەر لافیتەیەک نووسییان "بژی ئازادی، بژی کوردستان."

خەڵک چیدیکە سەبری نەماوە. لە میانی سەردانی رۆژی پێنجشەممەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ ئیسلام شاری تاران، لە گوتاری ئیبراهیم رەئیسیدا بۆ خەڵک، یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە هاواری کرد و گوتی، "لە کۆڵمان ببنەوە."

ئەو هاووڵاتییە هەروەها بە سەرۆککۆماری ئێرانی گوت، "واز بێنن. واز بێنن لە بیروباوەڕی دواکەوتووانە. واز بێنن لەوەی کاری ئەمڕۆ بخەنە سبەی. واز بێنن لە گەندەڵی و هەڵە... وازبێنن."

بەڵام سەرۆککۆماری ئێران قسەکانی پێ بڕی و دواتر خەڵک چەپڵەیان بۆ رەخنەگرەکە لێدا، بەڵام سەرۆککۆماری ئێرانیش قەوانە کۆنەکەی خۆ دەکوتێ و پێداگری لەسەر رێبازی رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی دەکاتەوە.

لە قۆناخێکدا کە حکومەتی ئایینیی ئێران بە رێبەریی مامۆستایانی ئایینی لە قۆناخێکی هەستیاری مێژوویی دایە، مامۆستایانی ئایینی کورد پۆل پۆل پشتگیری خۆیان بۆ خۆپێشاندەرەکان دەردەبڕن. ناڕەزایەتییەک کە لە مەرگی ژینا ئەمینی لە گرتنگەی پۆلیسی رەوشتی تارانەوە دەستیپێکرد و 11 هەفتەیە بەردەوامە.

مامۆستایەک بە ناوی مامۆستا ئایینییەکانی سەردەشت و رەبەت راگەیێندراوێکی خوێندەوە و گوتی، "ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی کوردستان، هەر وەک شوێنەکانی دیکەی ئێران، بەرهەمی چەندین دەیە ستەم و نادادپەروەری، سەروەرنەبوونی یاسا و دابەشکردنی هاونیشتمانییەکان بەپێی گرووپ و پلەی جیاوازە. هەروەها نمایشی ترساندن و تۆقاندنی لە شارەکانی کوردستان لەڕێی نمایشی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان، هێرش بۆ ماڵ و ئۆتۆمبیلی خەڵک بە تووندی سەرکۆنە دەکەین."

ئەو مامۆستایانە داوایان کرد دەسەڵات دان بە خواستی خەڵکدا بنێت و پشتیوانییان بۆ داواکاری مەولەوی عەبدولحەمید، کەسایەتیی ئایینیی بەلوچیان دەربڕی. ئەو داوای ریفراندۆمی بۆ ئێران کردووە.

٣٠/١١/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان