فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی هەینی بەرەو ئێران بەڕێدەکەوێت و هەوڵ دەدات داوا لە تاران بکات ڕێکەوتنێک بۆ زیندووکردنەوەی سەودا ناوکییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا مۆربکات کە لە ساڵی 2018 ئەمەریکا لێی کشایەوە بەڵام لە ئێستادا لە هەوڵی ڕزگارکردنی دایە.

ڕێکەوتنەکە بە پلانی هاوبەشی هەمەلایەنەی کارکردن (JCPOA) ناودێرکراوە و ئێران و شەش زلهێزەکەی جیهان تیایدا بەشدارن، بەپێی ئەو پلانە تاران بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار کرد بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا ڕزگاری بێت لە سزا ئابوورییەکان کە تا دەهات سەختر دەبوون لەسەری.

یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە "جۆزێپ بۆرێل لە 24و25ی مانگی 6 دا سەردانی ئێران دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان دایە بۆ گەڕاندنەوەی پلانی هاوبەشی گشتگیر بۆ ئەوەی بە تەواوەتی جێبەجێبکرێت".

بۆرێل لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێراندا کۆدەبێتەوە.

تاران لای خۆیه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ زیاتر سەنگ دەخاتە سەر ئەوەی خۆی ڕزگاربکات لە سزاکان‌، ڕاسته‌وخۆ باسی ڕێککه‌وتنی ناوه‌کی نه‌کردووه‌.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە "لەم سەردانەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەروەها دوایین دۆخی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان تاوتوێ دەکرێت، کە بەشێکە لە ڕاوێژە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و یەکێتی ئەوروپا."
گفتوگۆکان لە مانگی 3 ی ئەمساڵدا نزیکبوو لە گەیشتن بە سەدایەک؛ بەڵام هەڵوەشانەوەی گفتوگۆکان بەشێکیان بەهۆی ئەو ناکۆکییەوە بوو کە ئایا ئەمەریکا سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی رێکخراوی تیرۆریستی بیانی (FTO) لادەبات یان نا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

24/6/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان