فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دامەزراوەی توێژینەوەکانی ڕاگەیاندن و یاسا و ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکان دەڵێت دادگایەکی تورکیا فەرمانی زیندانیکردنی بۆ 16 ڕۆژنامەنووسی کورد و کارمەندانی ڕاگەیاندنەکانی دەرکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەهۆی تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی تیرۆریستیەوە دەستبەسەرکران.

دامەزراوەکە وتی ماوەی هەشت ڕۆژە لە شاری دیاربەکری باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەستبەسەرکراون، بەبێ ئەوەی بە فەڕمی تۆمەتبار بکرێن.

بەپێی دەزگای هەواڵی دەمیرۆرین و دەزگاکانی دیکەی ڕاگەیاندنی تورکیا، پێنج ڕۆژنامەنووسی دیکە لە 8 ی مانگی شەشدا دەستبەسەرکراون.

بەپێی لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، تورکیا لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا لە هەموو وڵاتێکی جیهان زیاتر ڕۆژنامەنووسانی خستۆتە زیندانەوە، کۆمەڵێک گروپی دیکەی ڕاگەیاندنەکان سەرکۆنەی دەستبەسەرکردنەکانی هەفتەی ڕابردوویان کرد و " بە بێ بەزەییانە " ناوییان برد.

لەنێو ئەوانەدا کە دەستبەسەرکراون بریتین لە بەرپرسی هاوبەشی دامەزراوەی ڕۆژنامەنووسانی دیکل فیرات سەردار ئەڵتان و بەرپرسی کەناڵی هەواڵی ژین سەفییە ئالاگاس و ئیدیتەری دەزگای هەواڵی میزۆپۆتامیا عەزیز ئۆروچ.

دەزگای هەواڵی دەمیرۆرین وتی لە 8 ی مانگی شەشدا لە شاری دیاربەکری زۆرینە کورد 21 ڕۆژنامەنووس بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستبەسەرکراون.

دەمیرۆرین لە زاری سەرچاوەکانی پۆلیسەوە بڵاویکردەوە پۆلیس لێکۆڵینەوە لە " لیژنەی ڕاگەیاندنی " پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات. دادگاکەی دیاربەکر ڕەتی کردەوە لێدوان بدات.

ڕۆژی دووشەممە 837 ڕۆژنامەنووس و 62 دەزگای ڕاگەیاندن بەیاننامەیەکیان دەرکرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هاوەڵە دەستبەسەرکراوەکانیان دەربڕی و سەرکۆنەی دەستبەسەرکردنەکانیان کرد، وتیشیان " هەڵکوتانەکانی پۆلیس بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان لێدانێکە لە ئازادی ڕۆژنامەگەری."

هەروەها داوایان لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کرد هاوسۆزییان بۆ دەرببڕێت. داواشیان لە دەسەڵاتی دادوەری کرد " نەبنە ئامڕازێکی نایاسایی و ستەمکاریی حکومەت."

حکومەتەکەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت دادگاکان سەربەخۆن.

لە ڕیزبەندییەکی ئازادی ڕاگەیاندنی جیهانی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنووردا، لە 180 وڵاتدا تورکیا لە ئاستێکی زۆر نزمدایە و پلەی 149 دایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

18/6/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان