فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی داوای لە ئێران کرد " ئێستا " دەستبکاتەوە بە گفتوگۆ ناوەکییەکان کە ڕاگیراون، ئەوەش لەپێناو ئەوەی قەیرانێک دروست نەبێت کە ببێتە هۆی ئەوەی " گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکە زۆر قورستر بکات."

لەم هەفتەیەدا ئێران کۆمەڵێک کامێرای چاودێری لە کارخانە ناوەکییەکانیدا کوژاندەوە، مەبەست لە بوونی کامێراکان ئەوەیە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بتوانن چاودێری چالاکییە ناوەکییەکانی تاران بکەن. بڕیارەکەی تارانیش وەکو وەڵامێک بوو بۆ بڕیارەکەی 8 ی مانگی شەشی دەزگاکە کە تیایدا ئەندامانی دەزگاکە بە زۆرینەی دەنگ سەرکۆنەی ئێرانییان کرد لەسەر ئەوەی هاریکاریی لەگەڵ دەزگاکەدا ناکات.

بەڕێوبەری دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافائیل گرۆسی وتی 27 کامێرای چاودێری " لابراون ". وتیشی ئەمە " هەنگاوێکی زۆر مەترسیدارە."

گرۆسی وتی " مێژووی نوێ پێمان دەڵێت کە هەرگیز ئەوە شتێکی باش نیە کە بە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بڵێیت بڕۆنەوە ماڵەوە، شتەکان زۆر کێشەدارتر دەبن."

ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان بووە هۆی ئەوەی سزا ئابوورییە توندەکانی سەر تاران لاببرێن و لەبەرامبەریشدا ئێران چالاکییەکانی بەرنامە ناوەکییەکەی سنووردار بکات.

بەڵام لە ساڵی 2018 دا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنەکە کشایەوە و سەرجەم سزاکانی ئەمەریکای سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، ئەمەش وایکرد ئێران قۆناغ بە قۆناغ بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکانی لە ڕێکەوتنەکەدا پشتگوێ بخات.

لە مانگی 3 ەوە گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ڕاگیراون.

گرۆسی لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێندا وتی بە هاوتا ئێرانییەکانی وتووە " دەبێت ئێستا دابنیشین، دەبێت دووبارە باس لە بارودۆخەکە بکەینەوە، دەبێت بەردەوام بین لە کارکردن پێکەوە."

گوتیشی " تەنها ڕێگە بۆ ئێران بۆ ئەوەی متمانە بەدەست بهێنێت، ئەو متمانەیەی کە زۆر بە پەرۆشەوە پێویستیان پێیەتی تاوەکو ئابوورییەکەیان بەرەوپێشەوە بەرن، ئەوەیە کە ڕێگە بە پشکنەرانی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بدەن لەوێ بوونیان هەبێت."

گرۆسی وتی بەبێ کامێرا چاودێرییەکان، دەزگاکەی بەمزووانە چیتر ناتوانێت ئەوە ڕابگەیەنێت کە ئایا بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران " بۆ مەبەستی ئاشتییە یاخود بۆ پەرەدانە بە بۆمبی ئەتۆمی." ئەمەش لەکاتێکدا کە تاران چەند جارێک جەختی لەوە کردۆتەوە بەرنامە ناوەکییەکەی بۆ مەبەستی ئاشتییانەیە.

گرۆسی وتی تەنانەت ئەگەر ئێران لە چەند مانگێکی کەمیشدا کامێراکان دووبارە کار پێبکەنەوە، هەرچی کارێک کە لە ئێستادا دەیکەن بە نهێنی دەمێنێتەوە، ئەگەری هەیە گەیشتن بە هەر ڕێکەوتنێک بێسوود بکات.

گوتیشی لەبەر ئەوە ئەم کارەی ئێران لەمدواییانەدا کردی " گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنەکە زۆر قورستر دەکات."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

18/6/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان