فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئێران و ڤەنزوێلا ڕۆژی شەممە پلانی هاوکاری 20 ساڵەیان لە تاران واژۆ کرد، لە کاتێکدا ئەو دوو وڵاتە لە نێو وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی جیهاندان، لەگەڵ سزاکانی ئەمەریکادا دەجەنگن کە هەناردەکردنی نەوتی پەکخستوون.

ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکە کە لە لایەن کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێرانەوە بەڕێوەچووە و لە لایەن ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوتا ڤەنزوێلییەکەی نیکۆلاس مادورۆ سەرپەرشتی کرا و لە کۆشکی سەعداباد لە باکوری تاران بەڕێوە چوو.

پلانەکە بریتییە لە هاوکاری لە بوارەکانی نەوت، پترۆکیمیایی، بەرگری، کشتوکاڵ، گەشتیاری، رۆشنبیری و لەلایەن وەزیرانی دەرەوە حوسێن ئەمیرەبدوڵڵاهیان و کارلۆس فاریای ڤەنزوێلا واژۆیان لەسەر کراوە.

هەروەها چاککردنەوەی پاڵاوگەکانی ڤەنزوێلا و هەناردەکردنی خزمەتگوزارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانیش لەخۆدەگرێت.

سەرۆک کۆماری ئێران ڕەئیسی ڕایگەیاند کە "ڤەنزوێلا خۆڕاگرییەکی نموونەیی لە بەرامبەر گەمارۆ و هەڕەشەکانی دوژمنان و ئیمپریالیستەکان نیشانداوە." ئاماژەی بەوەشکردووە کە "بەڵێننامەیەکی هاوکاری هاوبەشی 20 ساڵە بڕوانەمەیەکی ئیرادەی هەردوو وڵاتە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان."

سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتیشی "گه‌مارۆ و هه‌ڕه‌شه‌کان له‌ ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا له‌سه‌ر گەلی ئێران زۆر بوون، به‌ڵام میلله‌تی ئێران ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ی کردۆته‌ ده‌رفه‌تێک بۆ پێشکه‌وتنی ئه‌م وڵاته‌."

مادورۆ لە ڕێگەی وەرگێڕێکەوە ڕایگەیاندووە، گەشتی هەفتانە لە کاراکاسەوە بۆ تاران لە 18ی مانگی 7 ەوە دەستپێدەکات.

مادورۆ کە رۆژی هەینی گەیشتە تاران، لە سەردانێکی دوو ڕۆژە و سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری دەکات. پێشتریش سەردانی تورکیا و جەزائیری کردبوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵسازی ئیرنا، مادورۆ و ڕەئیسی دواتر لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی ڕادەستکردنی دووهەمین کەشتی لەو چوار کەشتیە نەوت هەڵگرەی کە بە قەبارەی ئەفراماکسە بە ڤەنزوێلا بەشداریان کرد کە توانای هەڵگرتنی هەر بارێکی کەشتیەکە 800 هەزار بەرمیلە کە لە کۆمپانیای SADRA ی ئێران داوایان کردووە.


سەرچاوە: ڕۆیتەرز

١٣/٦/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان