فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، "مەجید کەریمی" ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سنە و کەڵاتەرزان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە سێنفییە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە، ئازاد کراوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مەجید کەریمی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ئەو چالاکە سێنفییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردان، "مەجید کەریمی" لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو چالاکە سێنفییەی مامۆستایان لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایان لە سنە، بۆ بەدواداچوون لەمەڕ بارودۆخی "مەسعوود فەرهیختە" لە بەردەم بینای ئیتلاعاتی سپا کۆ بوونەوە و لەلایەن چەند کەس لە لیباس شەخسییەکان بە ماشینێک لە جۆری "پێژۆ" ڕفێندرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردان، مامۆستایان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە بەرانبەر بینای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە سنە بەڕێوە برد و خوازیاری ئازادکردنی مامۆستایانی زیندانی و وەدەستهێنانی مافەکانیان بوون.

مامۆستایان لەو کۆبوونەوەیەدا ناڕەزایەتیی خۆیان لەمەڕ دەسبەسەرکردنی مەسعوود نیکخا، ئەسکەندەر لوتفی و شەعبان محەممەدی، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایان کوردستان- مەریوان دەربڕی و بە دانی دروشمی "مامۆستای زیندانی دەبێ ئازاد بکرێت" خوازیاری ئازادکردنی بێمەرجی مامۆستایانی زیندانیکراو بوون.

هەروەها بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لەلایەن "مەجید کەریمی" لەمەڕ پشتیوانی لە مامۆستایانی زیندانیکراو خوێندرابووەوە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان