فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هەریەک لە محەممەد کاراکش، هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی هەدەپە لە ئەدەنە و هۆشیار سارییڵدز، هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی هەدەپە لە مێرسین بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، شانۆگەریی تارتووف کە بڕیاربوو بە زمانی کوردی لە ئەدەنە و مێرسین نمایش بکرێت، لەلایەن تورکیاوە قەدەخەکرا.

محەممەد کاراکش، هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی هەدەپە لە ئەدەنە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: لەکاتێکدا بریاربوو لە رۆژانی 5 و 6ـی حوزەیرانی 2022 شانۆگەرییەکە بە زمانی کوردی نمایش بکرێت، بەڵام پارێزگاکانی مێرسین و ئەدەنە قەدەخەیان کرد و بە نەگونجاو ناویان برد. "ئەم قەدەخەیە تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەوان بەرگەی بیستنی زمانی کوردی ناگرن. ئەمە لە سەرووی نەتەوەپەرستی و نەژادپەرستیشە."

محەممەد کاراکش بە گرنگی دەزانێت حکومەت واز لەو جۆرە سیاسەتە بهێنێت کە ئاستەنگ لەبەردەم برایەتی و پێکەوەژیان دروستدەکات. دەشڵێت، "تورکیایەک کە رێز لە کولتوور و زمانی کوردی نەگرێت، داهاتوویەکی رۆشنیشی نابێت."

وەکو کاردانەوەیەک ئەمڕۆ چوارشەممە کاژێر 12:30 پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لە لە پارکی (ئۆزگور چۆجوک) لە پارێزگای مێرسین کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی سازدەکات.

شانۆگەریی تارتووف کە لە ساڵی 1664 تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامە لە نمایشکردن و لە چەندین وڵات و بە چەندین زمانی جیاواز پێشکێشدەکرێت. شانۆگەریی تارتووف پێشتریش چەندجارێک لەلایەن حکومەتە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانەوە قەدەخەی خراوەتە سەر. بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی لەم شانۆگەرییە 5 پەردەییەدا توانج و گەپ لەبارەی ئەو کەسانە هەیە لەڕێی ئایینەوە فێڵ لە خەڵک دەکەن، زۆر جار لەلایەن کەنیسەکانی ئەوروپاوە بووەتە جێی رەخنە و قەدەخەکردن.

هەر لەبارەی قەدەخەکردنی شانۆگەرییەکە، هۆشیار سارییڵدز، هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی هەدەپە لە مێرسین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "حکومەت لەڕێی پارێزگاکانەوە ئەو شانۆگەرییە قەدەخە دەکات، تەنیا لەبەرئەوەی بە زمانی کوردی دەکرێت. زۆربەی ئەو بەرهەمانەی قەدەخە دەکرێن ئەوانەن کە بە زمانی کوردی یان لەلایەن هونەرمەندانی کوردەوە پێشکێشدەکرێن. هۆکارەکانی قەدەخەکردنیش نیشانیدەدات کە ئاکەپە و مەهەپە سیاسەتی نکۆڵیکردن لە دژی کورد و زمانەکەی پەیڕەو دەکەن."

هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی هەدەپە لە مێرسین بە پێویستی زانی حکومەت چی زووە دەست لەم سیاسەتە "تاکڕەوییە"ـی بهێنێت و "برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان تەواوی چین و توێژەکانی تورکیا پەیڕەو بکات."

پێشتریش رێگری لە نمایشکردنی هەمان شانۆگەری لە ئامەد کرابوو. بە هەمانشێوە پەسندنەکرابوو ئەو شانۆگەرییە بە زمانی کوردی پێشکێشبکرێت.

8/6/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان