فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانییان لێدەکرێت دەڵێن لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریادا هەماهەنگی دەکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر داگیرکارییەکی تورکیا لە باکوورەوە و پاراستنی خاکی سوریا.

هەسەدە دەڵێت بڕیارەکەی دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بووە لەنێوان فەرماندە باڵاکانی هێزەکاندا و تیایدا تاوتوێی هەڕەشەکانی تورکیایان کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ لەو ناوچانەی باکووری سوریا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکان خۆیاندان.

هاوکات هێزەکانی ڕووسیا و حکومەتی سوریا لە باکووری سوریا پتەوبوون کە بەرپرسانی تورکیا و ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێن لەوێ تورکیا ڕەنگە بەمزووانە هێرشێکی نوێ دژی هێزە کوردییەکان ئەنجام بدات، لەکاتێکدا تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕووسیادا.

دوو هەفتە لەمەوبەر سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ لە سوریا ئەنجام دەدات تاوەکو " ناوچەیەکی پارێزراو " بەدرێژایی سنووری نێوان تورکیا و سوریا بە قووڵی 30 کم دابمەزرێنێت، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکانیش ناوچەکانی تەل ڕەفعەت و مەنبج و ناوچەکانی دیکەی بەرەو ڕۆژهەڵات دەبێت.

ڕووسیا کە لە ماوەی ڕابردوودا هۆشداریدا دژی زیادبوونی هەر گرژییەکی سەربازیی لە باکووری سوریا، ڕۆژی چوارشەممە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سێرگێی لاڤرۆڤ دەنێرێت بۆ ئەنقەرە و لەگەڵ هاوتا تورکییەکەیدا کۆدەبێتەوە.

هەر هێرشێکی تورکیا لە باکووری سوریا ئامانجەکەی ڕەنگە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد ' یەپەگە ' بێت کە بەشێکی سەرەکییە لە هێزەکانی سوریای دیموکراتدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشێکی گەورەی باکووری سوریایان لەژێر دەستدایە و ئەمەریکاش بە هاوپەیمانێکی گرنگییان ناودەبات دژی ڕێکخراوی داعش.

وتەبێژێکی سوپای نیشتیمانی سوریا کە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنە و لەلایەن تورکیاوە پشتیوانییان لێدەکرێت، وتی ڕووسیا شوێنەکانی لە نزیک تەل ڕەفعەت و مەنبج و باشووری قەراغ شاری کۆبانی و عەین عیسا پتەوتر کردووە، سەرجەم ئەو ناوچانەش 40 کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە دوورن.

وتەبێژی سوپای نیشتیمانی سوریا ڕائید یوسف حەمود بە ڕۆیتەرزی وت " لە ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکەوە، ڕژێمی سوریا و میلیشیا ئێرانییەکان هێزی پشتیوانی بۆ یەپەگە دەنێرن."

وتیشی هەواڵگرییەکەیان کۆپتەری ڕووسی بینیوە کە لە بنکەیەکی ئاسمانی نزیک تەل ڕەفعەت نیشتوونەتەوە.

لەلای خۆیەوە سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم کۆبانی ڕۆژی یەکشەممە بە ڕۆیتەرزی وت حکومەتی سوریا دەبێت سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی بەکاربهێنێت دژی فڕۆکەکانی تورکیا و هێزەکانیان " کراوەن " بەڕووی کارکردندا لەگەڵ هێزەکانی سوریادا تاوەکو بەرپەرچی تورکیا بدەنەوە، بەڵام وتی پێویست ناکات هێزی زیاتر بنێرن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

٨/٦/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان