فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و یەکێتی هاوردە و ناردنکاران و ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفڕانسێکی ئابووری لە شاری ئەسفەهانی ئێران دەکەن. سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بەرپرسان و بازرگانانی 20 وڵات بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن."

رۆژی هەینی، 3-6-2022، شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "بڕیاربوو 17ـی ئەم مانگە لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران کۆنفڕانسێکی گەورەی ئابووریی ئێران و 20 وڵات سازبکرێت کە تێیدا ئێران پەیوەندییە بازرگانییەکانی و پەرەپێدانی بازرگانیی هاوبەش لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەخاتەڕوو و دەیەوێت لەگەڵ ئەو وڵاتانە کە عێراق و هەرێمی کوردستانیشی تێدایە زیاتر پەرەپێبدات، بەڵام پێمانڕاگەیێنرا کە کۆنفڕانسەکە سێ بۆ چوار رۆژێک دوادەخرێت."

شێخ مستەفا عەبدولڕحمان ئاماژەی بەوەش دا کە لە هەرێمی کوردستانەوە شاندێکی باڵای ئابووری بە سەرۆکایەتی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بریکاری وەزیر و چەند بەڕێوەبەرێکی گشتیی و رێکخراوی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران و ژوورە بازرگانییەکان بەشداریی لەو کۆنفڕانسە دەکات.

یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق، رۆژی شەممە 28.5.2022، بە ئاژانسی هەواڵەکانی ئێرانی راگەیاند: دوای نەمانی بەربەستەکانی پەتای کۆرۆنا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق زۆر گەشەی کردووە.

یەحیا ئال ئیسحاق گوتیشی، "ئێران و عێراق رێککەوتنی باشیان لە کەرتی کارەبا و وزە واژۆکرد. هەروەها هەردوولامان سەبارەت بە قەرزی ئێران لەسەر عێراق رێککەوتووین، بۆیە بەڵێندەرە عێراقییەکان پابەندبوونی خۆیان لەم رووەوە جێبەجێکردووە."

سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق ئاشکراشیکرد: ساڵی رابردوو قەبارەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق گەیشتە 9 ملیار دۆلار، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەم قەبارە زیاتر بوو، بۆیە پێشبینی دەکەین قەبارەی هاوردەکردنی کەلوپەلی سەرەکیی لە عێراق لەلایەن ئێرانەوە ساڵانە بگاتە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا پێشتر ئەم قەبارە تەنیا نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار بوو.

حەسەن دانایی فەر، باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە عێراق کە هاوکات، راوێژکاری سوپای قودسە بۆ کاروباری عێراق و سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ئابووریی ئێرانە لەگەڵ عێراق و سووریا رۆژی شەممە، 28-5-2022 لە تاران بەشداری دیدارێکی کرد لەژێر ناوی "پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ململانێ تاوەکو دەرفەتەکان".. لەوێ باسی هەرێمی کوردستان کرد.

حەسەن دانایی فەر گوتی، "دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ڤیتۆی ئەو رێککەوتنانە دەکەن کە لەگەڵ ئێراندا دەکرێن؛ هەموو وڵاتێک ئازادە لە هەرێمی کوردستان ترانزێت بکات، بەڵام بۆ ئێران قەدەخەیە." گوتیشی: "لە عێراق تەنیا شوێنێک کە رێگە نەدراوە قوتابخانە یان زانکۆی خۆمانی لێبکەینەوە هەرێمی کوردستانە."

3/6/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان