فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

11 رۆژ دوای داڕمانی باڵەخانە 10 نهۆمییەکەی ئابادان، وەزیری ناوخۆی ئێران کۆتاییهاتنی دەرهێنانەوەی تەرمی قوربانییەکانی راگەیاند، پێش ئەوەی تەواو دڵنیاببنەوە کەسی تێدا نەماوە.

ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت، "هەندێک کەس دەڵێن، هەموو تەرمەکان دەرنەهێنراونەتەوە، تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوام دەبن لە هەڵدانەوەی داروپەردوی باڵەخانە رووخاوەکە."

رەنگە هۆکارێکی راگەیاندنی تەواوبوونی دەرهێنانەوەی قوربانییان پەیوەندی بەو سەردانەوە هەبێ. ئیبراهیم رەئیسی رۆژی هەینی گەیشتە ئابادان و سەردانی شوێنی رووداوەکە و ماڵی بەشێک لە قوربانییانی کرد.

تاوەکو ئێستا تەرمی 37 کەس لەژێر باڵەخانەی میترۆپۆلی ئابادان دەرهێنراوەتەوە. دوو کەسیان نەناسراونەتەوە و تەرمی 35 کەسەکەی دیکە بەخاک سپێردراوە. یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە، کوڕێکی تەمەنی 27 ساڵە و خوێندکاری دکتۆرا بوو.

یەدوڵڵا نیکپوور، باوکی یەکێک لە قوربانییەکانی داڕمانی باڵەخانەکەی ئابادانە و گوتی، "یەکێک ئەنجوومەنی شارە کە لەو چەند خولەدا هیچ پەیوەندییەکی بە شارەوە نەبووە، یەکی دیکەش پەرلەمانتارەکانن و ئەوانیش هیچ پەیوەندییان بە شارەوە نییە. تەنانەت بەهۆی دەستێوەردانەکانیان، شارەکەمان لەنێو چووە. تەواوی بەرپرسان لەلایەن ئەوانەوە دەستنیشان دەکرێن. ئەگەر بابەتە هەر بێننەوە نێو دەزگەی داد و سێ کەس لەسێدارە بدەن، من ناڵێم لەسێدارەیان مەدەن، دەبێ ئەوە بکەن، بەڵام ئەگەر تەنیا بەوە سنوورداری بکەن، پێنج ساڵی دیکەش دۆخەکە هەر ئەوەیە."

سەرۆککۆماری ئێران لە سەردانی ماڵی قوربانییاندا گوتی، سزای تووندی هەموو ئەو کەسانە دەدەن، بەرپرسن لە رووداوەکەدا.

بەڕێوەبەری دادی خوزستان دەڵێت، لەسەر ئەو رووداوە 13 کەس دەستبەسەرکراون. سەرۆکی ئێستا و سێ سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئابادان، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی ئەندازیارانی شارەکە و ئەندازیار و چاودێری پڕۆژەکە لەنێو دەستبەسەرکراواندان.

لیژنەیەکی حەوت کەسیش پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری داڕمانی باڵەخانەکە و ناساندنی ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە بابەتەکەوە هەیە.

3/6/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان