فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمەریکا پشتڕاستکردەوە کە دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پشتیوانی کردنیان لە بڕیارێک کە هانی ئێران دەدات هاوکاری لەگەڵ چاودێرانی ناوکی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بکات، ئەمەش وێڕای هۆشداریەکەی تاران کە دەڵێت ئەم بڕیارە دەرفەتی دیپلۆماسییەت لەباردەبات.

لەو بارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس بەر لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت گوتی " ئێمە دەتوانن ئەوە پشتڕاست بکەینەوە کە ئێمە دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆ دەستەبەرکردنی بڕیارێک کە سەنگ دەخاتە سەر پێویستی ئەوەی کە ئێران بە تەواوی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا بکات.

ناوبراو گوتیشی نوێترین ڕاپۆرتی ئەمدواییانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نیگەرانی ڕژدی دەربڕیوە سەبارەت بەوە کە ئێران وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسەکەی نەداوەتەوە.

هاوکات نێد پڕایس ئاماژەی بەوە کرد کە گرنگە ئێران بە تەواوەتی پابەندی بەڵێنەکانی بێت کە لە ڕووی یاساییەوە دەبێت جێبەجێ بکرێن، ئەو بەڵێنانەی لە پەیماننامەی ڕێگریکردن لە پەرەپێدانی چەکی ناوکیدا هاتووە.

سەرچاوە: فرانس پرێس

3/6/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان