فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەڕێوەبەری تۆماری باری کەسێتیی پارێزگای کرماشان دەڵێت، ژمارەی لەدایکبوونی کچ لەو پارێزگایەدا کەمتر لە کوڕانە و ئەوەش کێشەی دابەزینی گەشەی ژمارەی دانیشتووان و کەمبوونەوەی زاوزێ قوڵتر دەکاتەوە.

بەگوتەی سادق خودادادی، بەڕێوبەری تۆماری باری کەسێتیی پارێزگای کرماشان، لەو پارێزگایەدا لەهەر 114 کوڕ کە لە دایک دەبن، 100 کچیش لە دایک دەبن، بەمەش ژمارەی کچان لە ساڵانی داهاتوودا کەمتر دەبێتەوە.

سادق خودادادی باس لەوە دەکات، بنەماڵەکان زیاتر حەزیان لەوەیە منداڵی کوڕیان ببێت، بۆیە بە دووری نازانێت شێوازەکانی دەستنیشانکردنی رەگەزیش رۆڵی لە کەمبوونەوەی ژمارەی کچاندا هەبێت.

خودادادی جەخت دەکاتەوە، بە کەمبوونەوەی ژمارەی کچان، "بێگومان گەشەی ژمارەی دانیشتووانیش کەمدەبێتەوە".

ناوەندی تەندروستیی پارێزگای کرماشان رۆژی 15.05.2022 بڵاویکردەوە، گەشەی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە 1.4٪ـە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان و لە ساڵانی داهاتووشدا پیربوونی کۆمەڵگە.

سارا شائابادی، جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی تەندروستیی پارێزگای کرماشان گوتی: "10 هاوژین کە 20 کەسن، تەنیا 14 کەس لە پاش خۆیان بەجێدێڵن، واتە گەشەی دانیشتووان 1.4٪ـە."

بەگوتەی سارا شائابادی، گەشەی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای کرماشان لە ساڵی 2016، 2.1 بووە، بەڵام ساڵی پار گەشەی دانیشتووان بۆ 1.4 دابەزیوە.

لە دەیەی 80ـی زایینیدا ژمارەی دانیشتووان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەیەکی کەموێنە گەشەیکرد، بۆ کۆنترۆڵی ژمارەی دانیشتووان، حکومەتی ئێران سیاسەتی بچووککردنەوەی خێزانەکانی گرتەبەر.

سارا شائابادی دەشڵێت، سیاسەتی کۆنترۆڵی ژمارەی دانیشتووان کاریگەرییەکی لە رادەبەدەری هەبوو، بەجۆرێک لە چەند ساڵی رابردوودا گەشەی دانیشتووان بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە.

رێبەری ئێران لە ساڵانی رابردوو زۆر جارا نیگەرانی لە دابەزینی گەشەی ژمارەی دانیشتووان دەربڕیوە و داوایکردووە ژمارەی دانیشتووان دەبێت گەشە بکات. پێشیوایە ژمارەی دانیشتوانی ئێران "دەبێت 150 ملیۆن کەس بێت،" ئێستا ژمارەی دانیشتووانی ئێران نزیکەی 85 ملیۆن کەسە.

عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران بەهاری ساڵی 2014 سیاسەتی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی بۆ "قەرەبووکردنەوەی دابەزینی گەشەی ژمارەی دانیشتووان و دابەزینی رێژەی دووگیانی" راگەیاند.

١٩/٥/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان