فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەڕێوەبەری دامەزراوەی ئاوی سنە دەڵێت، ساڵی رابردوو دوو هەزار و 460 سەرەمەنهۆڵ دزراون کە نرخیان سێ ملیار تمەن (زیاتر کە 100 هەزار دۆلاری ئەمریکی) بووە.

محەممەد فەرهاد، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای سنە دەڵێت، بردنی سەرەمەنهۆڵەکان دەبێتە هۆی ئەوەی مەترسی جیدی لەسەر گیانی هاووڵاتییان دروستبێت، بۆ نموونە پێشتر ئۆتۆمبیلێک کە ژنێکی دووگیانی تێدا بووە کەوتووەتە نێو ئاوەڕۆی یەکێک لە شەقامەکانی سنە و منداڵەکەی لەبارچووە.

بەگوتەی محەممەد فەرهاد، سەرەمەنهۆڵەکان دەبردرێن و دواتر دەفرۆشرێنەوە و زیاتر کەسانی گیرۆدەبووی ماددە هۆشبەرەکان و سواڵکەرەکانیشن ئەو کارە دەکەن.

بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای سنە هەروەها باسی لەوەش کرد: "نرخی هەر سەرەمەنهۆڵێک پەیوەندیی بە گەورەیی و بچووکییەوە هەیە، بەڵام لانیکەم یەک ملیۆن تمەن دەکات".

چەند ساڵێکە بردنی سەرەمەنهۆڵ لە بەشێکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیادیکردووە، ئەوەش بەهۆی خراپتربوونی دۆخی ئابوورییەوە.

ئاماری ساڵەکانی 2020 و 2021 لەبەردەست نییە؛ بەڵام بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 2019 لە هەموو ئێران 7 هەزار سەرەمەنهۆڵ دزراوە.

14/5/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان