فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی گشتیی پارتی زەفەر دەڵێت، لەو جوگرافییایەی کە هەدەپە لێی کاریگەرە، پەکەکە بە پشتیوانیکردنی ئیمپیریالیزم دەست بە سەرهەڵدانێکی گەورە دەکات و دەشڵێت، "ئەو ئاوارە سوورییانەی کە چوونەتە تورکیا لەبەر تۆپباران نەچوون، بەڵکو پرۆژەکە بۆ ئەوەیە کە کوردستانی گەورە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروستبکەن."

ئومیت ئۆزداگ، سەرۆکی گشتیی پارتی زافەری نەتەوەپەرست کە بەمدواییانە دژی هەموو پەنابەرەکان و بە تایبەتی پەنابەرە سوورییەکان لە تورکیا دەرکەوت و قسەیکرد، باس لەوە دەکات، "بابەتی هێنانی پەنابەرەکان دژی دەوڵەتی تورکیایە و بۆ دروستکردنی کوردستانی گەورەیە."

ئومیت ئۆزداگ، سەرۆکی پارتی زافەر لەسەر لاپەڕەی فەرمی پارتەکەی لە تویتەر رۆژی یەکشەممە 8ـی ئاداری 2022 گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێدا باسی لەوە کرد، "ئەو ئاوارە سوورییانەی کە چوونەتە تورکیا لە ئەنجامی تۆپباران نەچوون، بەڵکو تۆپباران کراون بۆ ئەوەی بچنە تورکیا." گوتیشی، "لەبەر تۆپباران نەهاتوون، هاتوون بۆ ئەوەی بمێننەوە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی گشتیی پارتی زافەر ئاماژەی بەوە کرد، "ئایا دەزانن چی روودەدات کاتێک ئێمە وەکو دەوڵەت هەوڵدەدەین مامەڵە لەگەڵ ئەم نائارامییە مەدەنییە بکەین؟ پەیەدە و پەکەکە بە پشتیوانی ئیمپریالیزم هێرشدەکەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی راپەڕینێکی گەورە لەو ناوچەیەدا دروستبکەن کە هەدەپە لە تورکیا تێیدا کاریگەرە."

بەگوتەی سەرۆکی پارتی زافەر، ئەو ئاوارە سوورییانە بۆ قوڵکردنەوەی کێشە نێوخۆییەکانی تورکیا چوونەتە ئەو وڵاتە.

سەرەتای مانگی رابردوو کورتە فیلمێک بەناوی "داگیرکردنی بێدەنگ" بڵاوبووەوە کە باس لە گۆڕینی دیموگرافیای تورکیا دەکات، ئێوارەی هەمان رۆژ دەرهێنەری فیلمەکە بە تۆمەتی هاندانی توندوتیژی لە دژی ئاوارەکان دەستبەسەر کرا.

بڵاوکردنەوەی ئەو کورتە فیلە لە تورکیا دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بووە هۆی دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان سەرۆکی پارتی زافەر لەگەڵ حکومەت بەتایبەت لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە.

١١/٥/٢٠٢٢

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان