فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆماریخوازان: ناوەندی هەوال/ تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جارێکی تر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەڤەری سیدەکان تۆپباران دەکات.

ماوەی چەند سالێکە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر سنوورەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی سیدەکان بنکەی و بارەگای نیزامیان هەیە کە ئەمەش لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەک هەرەشەیەکی جیدی دەبیندرێت، حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایانگەیاندوو کە بنکە و بارەگاکانی ئەوان لەسەر سنوور زیاتر بەمەبەستی مەشق و راهێنانی پیشمەرگە و کەلک وەگرن لە خاڵە سنووریە نافەرمییەکان بۆ وەرگرتنی گۆمرگ کەڵکی لێوەدەگرێت، ئەوان ریز لە سەروەری هەرێمی کوردستان دەگرن و نابنە هۆی مەترسی و هەرەشە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی سیڤیلیی ناوچە سنووریەکان. 

 هەر لەم پەیوەندیەدا: بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئاشکرای دەکات ئێران تۆپبارانی کوێستانەکانی بەربزینی سەر بە ناحیەی سیدەکانی کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " کاتژمێر هەشت و بیست خولەک تا کاتژمێر نۆ تۆپباران لە کوێستانەکانی بەربزینی سەر بە ناحیەی سیدەکان بەردەوام بوو، هیچ زیانێکی گیانی و مادیشی نەبوو، بەڵام دڵەڕاوکێی لای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە، چونکە ئێستا بەشێک لە خەڵکی گەڕاونەتەوە بۆ کاری کشتوکاڵی لەو ناوچەیە."

سەبارەت بەوەی کە بۆچی ئێران بۆردومانی ئـەو‌ دەڤەرە دەکات، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان گوتی" بە ئامانجی لێدانی بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات بۆردومان دەکات بەڵام هیچ بنکە و بارەگایەکی دیار و بەرچاو لەو ناوچەیەدا نییە، بەربزێن ناوچەیەکی سنوریە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا".

بەپێی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەهۆی ئـەو تۆپبارانەی ئێران لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا هاوڵاتیەک شەهیدبووە و سێ هاوڵاتیش برینداربوون کە دانیشتووی ناحیەی سیدەکانن".

چەلەبی گوتیشی"لەبەر ئـەوەی بەربزین سنوری ئێمەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆیە زیاتر بۆردومان دەکرێت. ماوەی سێ ساڵە لە مانگی پێنج تا مانگی هەشت لە یەک کاتدا ئێران بۆردومانی دەڤەری سیدەکان دەکات".

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان گوتی " داواکاری ئێمە و حکومەتی هەرێم ئەوەیە ئەو بۆردومانانە بێ هۆکارن تەنها زەرەر و زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت، بۆیە داواکارین کەوا ئـەو بۆردومانانە ڕابگیرێن و داواشمان لە هاوڵاتیانی خۆمان کردووە حاڵەتی وا کە ڕوودەدات بە زووترین کات ئـەو ناوچانە بەجێبهێڵن لە پێناو سەلامەتی خۆیان."

سوپای پاسدارانی ئێرانیش هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان پشتڕاست کردەوە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان