سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دانیشتنێکی هەواڵنێری خۆی بە ئاماژەدان بە هێرشی سپای پاسدارن بە هەولێر وتی: ((بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێ)) کە عێراق ببێتە ((ناوەندێکی هەڕەشە)) بۆ سەر کۆماری ئیسلامی.
خەتیب زادە لە دانیشتنی هەواڵنێری رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٣ی رەشەممە رایگەیاند ((چەندین جار بە ناوەندی وڵاتی عێراق رامانگەیاندووە کە نەهێڵێت سنوورەکانی عێراق ببێتە سنوورێکی مەترسیدار و داواکاری ئێمە لە وڵاتی عێراق ئەوەیە کە جارێک بۆ هەمیشە بە مەترسی سنوورەکانی کۆتایی بێنێت.))
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسرائیلی بەوە تاوانبار کرد کە چەندین جار لە خاکی عێراق مەترسی بۆ تاران هاوردوەتە ئاراوە و زیادیشی کرد: ((کۆمەڵێک کۆبوونەوەی دژە شۆڕش و دەستە و گرووپ لەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت.))
سپای پاسداران دوای هێرشی مووشەک بە هەولێر ئیدعای کرد کە مەقەڕیکی سەر بە ئیسرائیل ئامانجی هێرشەکەی بووە و بەم حاڵەشەوە بەرپرسانی عێراق ئەم ئیدعایەی ئێرانیان رەد کردەوە.
بەرپرسانی وڵاتی عێراق هاودەنگ هێرشی مووشەکی ئێرانیان مەحکووم کرد؛ هەروەها سەفیری کۆماری ئیسلامی لە بەغدا بانگ کراوەتە وەزارەتی دەرەوەی عێراق.
18/3/2022