فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لێژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای ئیلام داواکاری چالاکڤانانی مەدەنی شارەکەی بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز رەتدەکاتەوە.

بەپێی زانیارییە هەواڵییەکان، ژمارەیەک چالاکڤانی مەدەنی شاری ئیلام چەند رۆژ بوو داواکارییان پێشکەشکردبوو بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز لەو شارە، بەڵام رۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای ئیلام، کە لە باڵەخانەی پارێزگاری ئیلام بەڕێوەچوو، داواکارییەکە رەتکراوەتەوە.

ئەو چالاکڤانانە پێشتر رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی کولتوور، قایمقامیەت و دەزگاکانی دیکەی حکومەتیان وەرگرتبوو بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکە، بەڵام بەشی هەواڵگریی سوپای پاسداران کە بە ئیتلاعاتی سوپا ناسراوە، دژی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکە بووە و رێگەی نەداوە بەڕێوەبچێت. ساڵانی پێشتر رێگە دەدرا لە شاری ئیلام رێوڕەسمی تایبەت بە نەورۆز بەڕێوەبچێت.

ئەمساڵ دامودەزگا حکومییەکان و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایانگەیاندووە، رێگە نادەن رێوڕەسمەکانی نەورۆز بەشێوەی خۆڕسک بەڕێوەبچن و هەر کەس بیەوێت رێوڕەسمەکە بەڕێوەببات دەبێت سەرەتا داواکاری پێشکەشی قایمقامیەت و بەڕێوەبەری ناحیەکان بکات.

کۆمەڵێک مەرج دانراون بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکان وەکو رێگەنەدان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و سرودی نیشتمانی و خوێندنەوەی گوتار و شیعر لەلایەن کەسانێکەوە، کە رێگەپێدراو نین. هەروەها بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکان ناچار دەکرێن ئاڵای ئێران دابنێن.

سەرچاوە رووداو

١٨/٣/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان