فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرگی ١١ و ١٢ی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان" لە نووسینی "سەلاح پایانیانی" چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەرگی یازدەهەمی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان" کە تایبەت بە پیتی "قافـ"ـە، ۸۸۲ لاپەڕەی "وەزیر‌‌یـ"ـیە.

دوکتور "ئەحمەد محەممەدپوور" مامۆستای بواری "مرۆڤناسی و کۆمەڵناسیی زانکۆی ماساچۆسێت، ئەمهێرست" دەڵێت: "لەگەڵ ئەوەی‌ کە ژمارەیەک فەرهەنگی وشە و وشەدانی زۆر لە زمان و ئەدەبیاتی کوردیدا نووسراون، فەرهەنگی زارەکیی سەلاح پایانیانی هەندێک تایبەتمەندیی کەم‌وێنەی هەیە کە کردوویەتی بە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی لە مێژووی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌".

بەرگی دوازدەهەم کە تایبەت بە پیتی "کافـ"ـە ۱۳۳۴ لاپەڕەی "وەزیریـ"‌‌ـیە.

دوکتور "کەماڵ سلێمانی" مامۆستای مێژووی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەشێک لە پێشەکییە‌‌ تێروتەسەلەکەیدا دەڵێت: "فەرهەنگی زارەکیی موکریان ئەرشیڤێکی زمانیی نەتەوەیی و ئینسکلۆپیدیای ئەدەبی زمانی کوردییە. فەرهەنگی زارەکیی موکریان بەبایەخترین خەڵاتی مێژووییە کە تا ئێستا بە زمانی کوردی پێشکەش کراوە و گەورەترین فەرهەنگی نەتەوەییە کە تا ئێستا کوردستان بەخۆیەوە بینیویەتی".

"فەرهەنگی زارەکیی موکریان" لە ڕاستیدا قەڵایەکی لەبن‌نەھاتوو و مێژوویی دروست کردووە و یەکێک لە بزێوترین پارێزەرانی زمان و ئەدەبی کوردییە کە ئەم زمانە بۆ هەمیشه له با و باران دەپارێزێت.

١٣/٣/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان