نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە موشەکییەکانی سەر شاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراقه.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە، "زۆر به توندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت".
دەشڵێت، "به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عيراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه و زيانگه‌ياندن به ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عيراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت".
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، "سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين كه له نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختيان به‌ڕێكرد. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان، ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى پێكه‌وه‌يى له هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت".
هەر لەپەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم داوا له حكوومه‌تى فيدراڵي عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات به جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر رێگه نه‌درێت بێڕێزى به سه‌روه‌رى و سه‌قامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٣ی ٣ی ٢٠٢٢ بە ١٢ موشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر هەولێر و بەشێک لە مووشەکەکان بەر چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوتن، بەوهۆیەوە زیانی دارایی لێکەوتەوە. ناوچەکەش باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکی تێدایە کە تا ئێستا کارکردن تیایدا بەردەوامە و بڕیارە ١ی٦ی ٢٠٢٢ کارەکانی تەواوبێت و رادەستی ئەمریکییەکان بکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، شەوی ١٣/١٢-٣-٢٠٢٢. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیان، ١٢ مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسولخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران.
13/3/2022