فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ئێران و زلهێزانی جیهان وتووێژەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 بۆ ماوەیەک ڕادەگرن بەهۆی " هۆکاری دەرەکی". ئەمەش پاش داواکارییەکانی ڕووسیا لە کۆتا ساتەکانی وتووێژەکەدا کە هەڕەشەی کردە سەر تێکدانی دانوستاندنەکان.

جۆسف بۆرێڵ بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە تویتێکدا ڕایگەیاند " وەستانێکی کاتیی لە وتووێژەکانی ڤییەنادا پێویست بوو لەبەر هۆکارە دەرەکییەکان، دەقی کۆتایی بە شێوەیەکی گشتی ئامادەیەو لەبەردەستە."
ڕۆژی پێنجشەممە تاران گوتی ئاستەنگی نوێ هەیە بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنەکە. واشنتن جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی هیچ خواستێکی نییە بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکانی ڕووسیا کە دەڵێت هیچ پەیوەندییەکی بە وتووێژەکانی ئێرانەوە نییە. گوتیشی ژمارەیەک کەمی کێشەی گەورە و قورس ماون تا بگەن بە ڕێککەوتنێک.

لایەنەکانی وتووێژەکە چاوەڕوانیان دەکرد هەتا ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ڕێککەوتنێک ئەنجام بدرایە بۆ وابەستەکردنەوەی ئێران بەو ڕێککەوتنەی کە چالاکییە ناوکییەکانی سنوورداردەکات لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزائابورییەکان و گەڕانەوەی ئەمەریکاش بۆ ناو سەوداکە.

نزیکەی 4 ساڵ لەمەوبەر سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیاری دا لە ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 بکشێتەوە و سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا.

هەرچەندە ڕۆژی شەممە سەرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا

بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو داوای گەرەنتی نوسراوی کرد کە لە ئەمەریکا کە سزاکانی سەر ڕووسیا زیان بە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئێران نەگەیەنێت.

جۆسف بۆرێل دەشڵێت " وەکو ڕێکخەرێک، من لەگەڵ تیمەکەم، بەردەوام دەبین لە پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانی ئەو ڕێککەوتنەو واشنتندا بۆ ئەوەی بتوانین زاڵبین بەسەر بارودۆخەکەی ئێستاو ڕێککەوتنەکە تەواوبکەین."

سەرچاوە: بەشی کوردی دەنگی ئامریا

12/3/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان