ژووری پزیشكانی ئامه‌د خه‌ڵاتی 'ئاشتی، دۆستایه‌تی و دیموكراسی' به‌خشی به ئه‌مینه شه‌نیاشار كه ئاكه‌په‌ییه‌كان بنه‌ماڵه‌كه‌یان كۆمه‌ڵكوژ كردبوو.
ژووری پزیشكانی ئامه‌د له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی 14ی ئادار، هه‌فته‌ی جه‌ژنی پزیشكی، خه‌لاتی 'ئاشتی، دۆستایه‌تی و دیموكراسیان'یان كه له ساڵانی 90 به‌دواوه دابه‌شده‌كه‌ن، رایانگه‌یاند، كه ئه‌وان خهلاتهكهیان به‌خشیوه.
ئه‌مساڵ ئه‌مینه شه‌نیاشار كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئاكهپهییهكانهوه كۆمه‌ڵكوژكرابوون و چالاكی ئێشكگری دادپه‌روه‌ری ده‌ستپێكردووه، به شیاوی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته زانراوه.
سه‌رۆكی ژووری پزیشكان ئه‌لیف توران وتی، "به‌دروستی دیاری كراوه كه ئێمه خه‌ڵاتی خۆمان بده‌ین به ئه‌مینه شه‌نیاشار كه سه‌رباری هه‌موو چه‌شنه گوشار و سته‌مێك، ده‌ستوه‌ردان، ده‌ستگیركردن، لێپرسینه‌وه، هه‌موو مه‌رجی دژواری كه‌شوهه‌واش به شێوه‌یه‌كی پێداگرانه درێژه به ئێشكگری دادپه‌روه‌ری خۆی ده‌دات، به چالاكی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی بێهاوتا كاریگه‌ری له‌سه‌ر توركیا دروست كردووه، بووه‌ته هێمای گه‌ڕان به‌دوای دادپه‌روه‌ری، كوێربوونی ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی پێویسته دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنن و كهڕبوونی ئه‌وانی له شه‌قامه‌كان پیشان به ئێمه‌داوه".
٧/٣/٢٠٢٢