فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان، ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئەفغانستان دەڕفێنن و ئەشکەنجەی دەدەن، دواتریش گوللەبارانی دەکەن.

نەزەر محەممەد، ناسراو بە خاشەجوان، ئەکتەرێکی کۆمێدی بەناوبانگی ئەفغانستان بوو و زۆر جار لە نواندنەکانید تەنزی بەکاردەهێنا، چەند رۆژێک لەمەوبەر لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە رفێندرا. بەپێی ئەو گرتەڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، نەزەر لەلایەن چەکدارانی تاڵیبان قۆڵبەستکراوە و لە نێو ئۆتۆمبێل بە زللە بەربوونەتە گیانی.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، خاشەجوان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە نێو ماڵەکەی خۆیدا رفێندراوە و رۆژی دواتر گوللەباران کراوە و دواتر تەرمەکەی لە ناحیەی ڤێلسوالی دەند سەر بە قەندەهار لە باشووری ئەفغانستان دۆزراوەتەوە.

هەفتەیەک دوای کوژرانی ئەو ئەکتەرە، ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانەکەی بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش لە نێوخۆی ئەفغانستان و دەرەوەدا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

لەو گرتەڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە چەکدارێکی تاڵیبان لە نەزەر محەممەد دەپرسێت لە کوێ گیراوی؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت رۆژی جەژن لە ماڵەکەم. لەو کاتەدا نەزەر محەممەد دەیەوێت شتێک بڵێت، بەڵام چەکدارەکە دوو زللەی لێدەدات و دەڵێ بێدەنگ بە.

بزووتنەوەی تاڵیبان کوشتنی ئەو ئەکتەرەی لە ئەستۆ گرتووە.

٢٨/٧/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان