فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رەخنە لە هەڵوێستی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا دەگرێت بەرامبەر بە چارەسەری پرسی كورد و دەشڵێت: ئەگەر پارتەكەشیان دابخرێت، دەتوانن هاوكێشەی سیاسی لەو وڵاتە بگۆڕن.
مەدحەت سانجار، هاوسەرۆكی هەدەپە رایگەیاند: پارتەكانی ئۆپۆزسیۆن دەتوانن بەرنامە و پلانیان هەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد، بەڵام ئەوان ترسیان لە چارەسەركردنی كێشەی كورد هەیە و بەشێكیان لێدوانی خراپ و جێگەی نیگەرانی دەدەن، كە مایەی شەرمەزارییە.
وتیشی: "هەموو ئەو هێرشانەی لە توركیا دەكرێنە سەر هەدەپە، تەنها هێرش نین بۆ سەر پارتێك، بەڵكوو هێرشن بۆ سەر دیموكراسی لەو وڵاتە".
هاوسەرۆكی هەدەپە راشیگەیاند: "پارتەكەیان ئەو هێزەی هەیە بتوانێت لە ئەگەری داخستندا بەرگری لە خۆی بكات، هەروەها بەرنامە و پلانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووش هەیە".
سانجار جەختیشیكردەوە: "ئێمە وەكوو هەدەپە لەگەڵ ئەوە داین توركیا بچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە و لەو ڕووەشەوە ئامادەكاریی كراوە. دەمەوێت بڵێم ئەگەر هەدەپە دابخەن، ئەوە بزانن ئەوەی هاوكێشەی سیاسی لە توركیا دەگۆڕێت هەر ئێمەین و ئەوەش دەسەلمێنین".

٢١/٧/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان