فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای ورمێ هۆکاری لەنێوچوونی ماسییەکانی بەنداوی "سەردەشتـ"ـیان بۆ کەمئاوبوونی ڕووبارەکان گەڕاندووەتەوە بەڵام چالاکانی ژینگەیی وتوویانە: "هۆکاری لەنێوچوونی ئەو ڕێژە زۆرەی ماسییەکان بێئاوی نییە و هۆکارگەلێکی دیکەی هەیە".

سەرۆکی فەرمانگەی ژینگەی "سەردەشت" وتوویەتی، هۆی لەنێوچوونی نزیک هەزاران ماسیی بەنداوی ئەو شارە تەنیا بەهۆی کەمیی ئاوی ڕووبارەکان و نەمانی ئۆکسیژێنی پێویست بۆ زیندوومانەوەی ئەو بوونەوەرە ئاوییانەیە.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم باسی لەوە کردووە، لە ساڵانی ڕابردووشدا ژمارەیەکی زۆری ماسی لەو بەنداوە و ڕووبارەکانی "سەردەشت" هەر بەهۆی ئەو کێشەیەوە لەنێو چوون.

ئەو فەرمانگە ژینگەییە باسی لەوەش کردووە، بەپێی ئەو نموونە و تاقیکارییانە کە ئەنجام دراون، هیچ هۆکارێکی وەک پیسبوونی ئاوی بەنداوەکە و نەخۆشییەکی تایبەت بە ماسییەکان لە ئارادا نییە.

بە وتەی چالاکانی ژینگەیی و کەسانی شارەزا لەوبارەوە، هۆکاری کەمیی ئاو تەنیا پاساوهێنانەوە و خۆدەربازکردنە لەهەمبەر ئەو کارەساتە ژینگەییە.

12/10/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان