فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چە شاعیرێکی لاوی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕیژیمی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، مینا ڕاد، شاعێری تەمەن ٢٥ ساڵەی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو مانگی حوکمی بەندکرانەکەی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە.
مینا ڕاد ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی دوروود بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر و دوای سێ ڕۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ئەو شاعیر و نووسەرە لاوە دواجار ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن دادسەرای فەرهەنگ و میدیا بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی حکوومەت“ حوکمی دوو مانگ بەندکران و ٨ مانگ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بە سەردا سەپا. ئەو حوکمە یەکی خەرمانی ئەمساڵ وەکوو خۆی پشتڕاست کرایەوە.

٤/١٠/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان