فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری ســنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترا.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی خۆڕاگری، (ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ٩٩ ی هەتاوی “میلاد وەیسی”، هاوڵاتی خەڵکی شاری ســنە لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی سەرچاوەکانی باوەڕپێکراو، کاتی دەسبەسەر کردنی ناوبراو هێزەکانی ڕێژیم بێڕێزییان پێکردووە وئەشکەنجەیان داوە.
شایانی باسە کە دەسبەسەرکردنی میلاد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەروە وەکوو هەزاران لاوی دیکەی کورد بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەریی بووە.

جێگای ئاماژەیە کە بنەماڵەی وەیسی سەردانی ناوەندە ئیتلاعاتی و قەزاییەکانی ئەو شارەیان کردووە بەڵام نەیانتوانیووە لەشوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەسبەسەر کردنی کوڕەکەیان هیچ زانیارییەک بەدەست بێنن.
پێشتریش میلاد وەیسی ساڵی ١٣٩٨ بۆ ماوەی ٥ مانگ دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان