حەوتووی ڕابردوو شاروومەندێکی کوردی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم دەستگیر کراوە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵەکان هەفتەی ڕابردوو (هەفتەی دووەمی مانگی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە گەڕەکی "کەمەربەندی" ئەو شارە شارۆمەندێکی کوردیان بە ناوی ”سۆهەیب ساعیدی"یان دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستگیری، شوێنی دەستبەسەری و چارەنووسی "سۆهەیب" بۆ بنەماڵەکەی ڕوون نییە و هەموو هەوڵەکان لەوبارەیەوە بێ ئەنجام ماوەتەوە.
بە وتەی شایەتحاڵان لەکاتی دەستبەسەر کردنی سۆهەیب، هێزە ئەمنییەتییەکان ناوبراویان داوەتە بەرلێدان و بێ ڕێزییان پێ کردووە.
٩/٦/٢٠٢٠