ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، چوار کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "هاوبیر ئیبراهیمی، عوسمان ساڵحی، ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی و ئیبراهیم ڕەسووڵی" بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت پێکران.
ئەو چوار کۆڵبەرە کوردە لە ناوچەی "کانی دینارانـ"ـی سەردەشت کراونەتە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت.
ئەو چوار کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری سەردەشت کراون.
ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سەردەشت، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێک بە ناوی "عومەر مەسلەحەتی فەرد" خەڵکی ئەو شارە گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوی "ئومید کوشیار" و "عەبدولڕەحمان شایقی" خەڵکی گوندی "مێرئاوا"ی سەردەشت بریندار بوونە.
٩/٦/٢٠٢٠