فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە شاری مهاباد هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 40 تووشبوویش گیانیان لە دەستداوە. بەشێکی زۆری خەڵک خۆیان ناپارێزن. گۆڕەپانی مەلا جامیی مهاباد شوێنی کۆبونەوە و دەمەتەقێێ پیاوەکانە بە تایبەتی لەکاتی مەترسیی ڤایرۆسەکەشدا.

گۆڕەپانی مەلاجامیی مهاباد شوێنکی سەرەکیی کۆبوونەوە و دانیشتنی خەڵکی شارەکەیە. بە بەراورد بە پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەڵکێکی کەمتری لێیە، بەڵام هێشتا بازاڕی دامەکردن گەرمە. ئەوانەی لەوێن باوەڕیان بە مەترسی ڤایرۆسەکە هەیە، بەڵام بە هۆکار و پاساوی جیاواز نە لێکدی دوورن، نە دەمامک و دەستکێش بەکاردەهێنن.

بەپێی ژمارەی دانیشتووان مهاباد لە پارێزگای ورمێ زۆرترین رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە. پارێزگای ورمێیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین ژمارەی قوربانیی هەیە، بەڵام ئەو رێژە زۆرەیش کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر هاندانی خەڵک بۆ پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی نییە.

بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە مهاباد تاوەکو ئێستا دوو قۆناخی بڕیوە. لە سەرەتای بڵاوبوونەوەوە تاوەکو دوای پشووەکانی نەورۆز کە قەدەخەی هاتووچۆ هەبوو ژمارەیەکی کەم لە خەڵک تووشبوون، بەڵام دوای هەڵگرتنی قەدەخەی هاتووچۆ و بەتایبەت لە یەک مانگی رابردوودا رێژەی تووشبوون و گیانلەدەستدان رۆژ بە رۆژ بەرزتر دەبێتەوە.

قایمقامی مهاباد دەڵێت، تەنانەت ژمارەیەک لەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون، لە ماڵەوە پابەندی کەرەنتین نین و دەچنە نێو خەڵک.

زۆربەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، کۆرۆنا ئەوانی خستووەتە بەردەم دووریانێکی دژوار؛ دەبێت لەنێوان پاراستنی گیان و پەیداکردنی ناندا یەکیان هەڵبژێرن، بەڵام رێگای سێیەمیش هەیە. ئەوانەی بژێوی ژیان ناچاریان دەکات بچنە دەرەوە، دەتوانن بە خۆپاراستن، مەترسیی سەر گیانیان کەم بکەنەوە.

9/6/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان