فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو داوێنی زاگرۆسی گرتۆتەوە و ئەنجامەکەیشی کوژرانی چەندد جۆری ئاژەڵی ناوچەکە و لانیکەم کەسێک لە هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی “ئێحسان عەزیزی” خەڵکی پاوە بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە: ڕۆژی چوارشەممە لەمەڕ ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگای لۆڕستان هەندێ هەواڵ بڵاو کرایەوە کە گوایه ئاگرەکە بووە بە هۆکاری سووتاندنی دار بەڕوە بە ساڵاچووەکانی ئەم ناوچەیە. هەروەها لە ناوچەی کاسە ماس لە دەورووبەری ئاودانان لە ئیلام باس لە ئاگرکەوتنەوەیەکی مەزن کرا کە خەڵک بە دەستی بەتاڵ ماوەی چەندد ڕۆژە نەیان توانیووە کۆنتڕۆڵی بکەن.

لە پارێزگای کرماشان و سووتانی دارستانەکانی دەرووبەری پاوەیش هەندێ هەواڵ بڵاو کرایەوە کە بووە هۆی مردنی یەکێک لە هێزە ئینتزامیێەکان. هەروەها ڕاگەیەندرا کە زەوییە کشتووکاڵیەکانی دەرووبەر کانێکس نشینانی سەرپێڵ زەهاویش لە ئاگردا سووتاوە و تا ئەم کاتەیش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا و لە دارستانەکانی مەریوانیش لە پارێزگای سنە، دارستانی گوندی “ئەسکۆڵ” ئەوڕۆ ١١ی جۆزەردان ئاگری تێبەربوو و چەنددین هێکتار لە لەوەڕگە و دار بەڕووەکان و گیاندارانی ئەم دارستانە بۆ وێنەی: سمۆرە، کەو و دیکەی گیانداران و هێلانەکانین لە ئاگردا سووتاوە.

شیاوی باسه کە: ساڵانە و لە گەڵ دەستپێکردنی وەرزی گەرما، دەڤەرە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دارستانەکانی بەڕوو و لەوەڕگەکانی ئەم بەشەی کوردستان لە ڕێی ئاگرکەوتنەوە بە ئەنقەستەکانی دەست و پوەندەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاگردا دەسووتێ و چەندد سەد هێکتار لە لەوەڕگە و گیاکانی ئەم ناوچەیە و گیاندارە خۆجێییەکان لە ناو دەچن. ئەم دۆخە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاوییەوە و لە پرۆسەیەکی پلان بۆ داڕێژراو لە لایەن دەوڵەتەوە لە پارێزگای سنە، خەڵک هان دەدەن بۆ ڕیشەکێشان و لە ناوبردنی داری ئەم ناوچەیە بە مەبەستی بازرگانی چێو، سازکردنی خەڵووز(ڕەژوو) و ساز کردنی بای مێو. حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوەیە قۆڵی لێ هەڵماڵیووە دارستانەی زاگرۆس و ژینگەی ئەم بەشە لە کوردستان لە ناو ببات.

سەرچاوە: kMMK

1/6/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان