فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

“ڕەشید یووسفی” شاعیر و مامۆستای بیرکاریی لە شاری سنە بەهۆی نەخۆشی کۆڕۆناوە گیانی لەدەست‌دا.

بە پێی هەواڵەکان. ڕۆژی ١٠ی جۆزەردانی ٩٨ی هەتاوی، ڕەشید یووسفی شاعیری دەروەست، ئەدیب، قسەخۆش و لێکۆڵەری دڵسۆزی بواری فەرهەنگ و ئەدەبیی کوردی لە کاتێک‌دا بە هەڵبەست و هۆنراوەکانی باخچەی وێژەی کوردیی دەڕازاندەوە، بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی “تەوحید”ی شاری سنە بە جوانەمەرگی سەری نایەوە و توێژی قەڵەمبەدەستانی کوردی غەمبار کرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی لە ئاوایی “میرەک”ی ناوچەی لەیلاخ لە دایک‌بوو، جیا لەوەی مامۆستای بیرکاریی و میعماری بوو لە دەبیرستان و خوێندنگەکانی شاری سنە و دەوروبەری، بە هاتۆچۆکردن لە کۆڕی ئەنجومەنی مەولەوی ئەوشارە و ئاشنابوونی لە گەڵ شاعیرانی ناسراو، وەکوو جەلال مەلەکشا و فەریدوون ئەرشەدی و ئیرەج عیبادی بوو بە ئۆگری شێعر و ئەدەبیی کوردی و ئەو هەستەشی لەگەڵ نیشتماندۆستی تێکەڵ کردبوو.

ناوبراو لە پەنای کاری مامۆسایەتی و هۆنینەوەی شێعر، سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی کولتوور و کەلەپووری ناوچەی لەیلاخ و ئەردەڵان بوو و هەر ئەوەش کاک ڕەشیدی لە نێو خەڵک و بەتایبەتی چینی چالاک و ئەدەبدۆست خۆشەویستر کردبوو.

ناوبراو لە سەرجەم نووسراوەکانی‌دا لە سۆنگەی وڵاتپارێزی و نیشتماندۆستییەوە باسی ڕووداوەکانی شار و ناوچەی خۆی دەکا و گرێی دەدات بە کوردستانێکی گەورەتر و نیشتمانی دایک.

ئەگەرچی ئەو شاعیر و لێکۆڵەرە زوو کۆچی‌ دوایی کرد، بەڵام جێ پەنجەی بەسەر شێعری کوردی و ئەدەبیی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەتا هەتایە دەمێنێتەوە.

1/6/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان