فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەند کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوون.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە ناوچەی بێتووشی ئالانی سەردەشت هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە، لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “بەختیار قادریان” تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شەڵماش و ” مەنسوور ئیسماعیلی” تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “باغی” سەر بە شاری سەردەشت بریندار بوون و لە لایەن خەڵکی ئاوایی بێتووش بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراون.

لە لایەکی تریش، ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری نەوسوود، تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە و لە ئاکامدا چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی “زەکەریا” خەڵکی ڕوانسەر، “کەیهان” و “سالار” خەڵکی جوانڕۆ، “مەحەمەد ئەمینی” خەڵکی سەروئاوا بریندار بوون.

کۆڵبەرانی کورد کەسانی بێکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستانن کە لە ڕووی هەژاری و بێدەرەتانی و نەبوونی هیچ کار و پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لە کوردستان بەناچار بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵەکانیان ڕوویان لە کۆڵبەری کردوە، بە پێی ئەو ئامارانەی کە بڵاوکراونەوە لە سەرەتای ساڵی ٩٩ی هەتاویەوە نزیکەی ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە خاڵە سنووریەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.

٢٣/٥/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان