فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کێشەی کەمئاوی، خەڵکی ئیلامی وەزاڵە هێناوە و هیچ بەرپرسێک وڵامدەری ئەو کێشەیە نییە.

ڕۆژانە بە بەردەوامی زۆرێک لە گەڕەک و شەقامەکانی ئیلام بێ ئاو دەمێننەوە و خەڵک بەهۆی نەبوون یان کەمبوونی ئاو، لەلای ئیدارەی پێوەندیداری ڕێژیم لەو شارە سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێک بە سکاڵای خەڵکی ئەو شارە نەدراوەتەوە.

ئەو کێشەیە هەموو گەڕەک و شەقامێکی ئیلام ناگرێتەوە و خەڵک لە دابەشکردنی ناعادڵانەی ئاو لەلایەن ئیدارەی ئاوی ئەو شارەوە هەست بە هەڵاواردن دەکەن و ڕایانگەیاندووە کە لە هەندێک جێگەدا ئاو هەموو کاتێک هەیە و تەنیا لە چەند جێگایەک ئەو کێشەیە بوونی هەیە.

کێشەی کەمبوونی ئاو لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خەڵکی تووشی گرفت کردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، کێشەی نەبوونی ئاو لە چەند گەڕەکێکی جوانڕۆ، ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتووەتەوە.

کوردستانی ڕۆژهەڵات کە سروشتێکی کوێستانی و ساردی هەیە، ساڵانە بە ڕێژەیەکی زۆر بەفر و بارانی لێ دەبارێت، بەڵام ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە سازکردنی بەنداو و ڕاگواستنی ئاوی پارێزگاکانی کوردستان بۆ پارێزگاکانی ناوەندی ئێران، خەڵکی کوردستانی تووشی کێشەی کەمئاوی کردووە.

23/5/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان