سزای یەک ساڵ بەندکردنی فەرزانە جەلالی چالاکی مەدەنی و یەکێک لە چالاکانی ناسراو لە دادگەی پێداچونەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە و بڕی ئەو بارمتەیەی کە بۆ ئازادی کاتی ناوبراو لە دادگە دانرابوو لەلایەن ئەم دەزگا دادوەریەی کۆماری ئیسلامیەوە دەستی بەسەردا گیرا.
ئەم چالاکەی بواری ژنان لە لایەن لقی دووی دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر« شاهرۆخ مورادی» سزای یەک ساڵ بەندکردنی بە تۆمەتی پڕوپاگاندا دژ بە حکومت بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها لە سەر تۆمەتگەلی تر وەک، هەواڵگری و ئەندام بون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پەژاک) بە بێ تاوان ناسرا بوو.
سزای یەک ساڵ بەندکردنی ناوبراو لە دادگەی پێداچونەوە بۆ جارێکی تر پەسەند کرایەوە و بە هۆی خۆ رادەست نەکردنەوەی ئەم چالاکە ناسراوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بەندیخانە بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمەن بارمتەی ئەم کەسە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە
سەرچاوە: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
٢٠/٥/٢٠٢٠