فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕ، "موژگان کاووسی"، نووسەر و لێکۆڵەری کورد کە به ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی مەحکووم کراوە، بەپێی حوکمی "تەجمیع"، ٣٦ مانگی ئەو حوکمە جێبەجێ دەکرێت و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا.

"مستەفا نیلی"، پارێزەی "موژگان کاووسی" لە تویتێری شەخسیی خۆیدا ڕایگەیاندووە: "موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد و بریگرتەی من، بە گشتی بە ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی مەحکووم کراوە کە بەپێی حوکمی تەجمیع ٣٦ مانگ دەبێ لە ماوەی زیندانییەکی جێبەجێ بکات و ئەمڕۆ بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندان کرا".

ناوبراو نووسیویەتی: شورای جێبەجێکردنی تاوانەکانی شاری نەوشەهر بەپێچەوانەی ماددەی ٥٠٠ یاسای دادگای کەیفەری و بەبێ بانگهێشتنامە، بڕیاری دەسبەسەرکردنی موژگان کاووسی دەرکردووە.

ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕ، "موژگان کاووسی"، نووسەر و چالاکی کوردی یارسانی، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا باسی لە حوکمی دەسبەسەرکرانی بە جێگای بانگهێشتنامە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانیبوونەکەی کرد.

حوکمی ٦٩ مانگ زیندانیی ئەو نووسەرە کوردە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای مازەندەران بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی گۆڕدرا کە ٣٦ مانگی ئەو حوکمە جێبەجێ دەکرێت.

"موژگان" لەلایەن دادگای ئینقلابی نەوشەهر، چەندین مانگ پێش بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک، "ممنوع‌ الخروج" کرا.

دادگای ئینقلابی شاری نەوشەهر ئەو نووسەرە کوردەی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ٣٣ مانگ زیندان، "هاندانی خەڵک بۆ تێکدانی نەزمی گشتی" بە ٣٠ مانگ و "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری٩٨، "موژگان کاووسی"، نووسەر و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا.

ئەم نووسەرە بە تۆمەتی "پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییەکانی شارەکانی کوردستان" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ساری ڕاگوێزرا.

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەزی ساڵی ٩٨، ئەو نووسەرە و چالاکە کوردە بە بڕیاری دەسبەسەری کاتی بۆ زیندانی نەوشەهر ڕاگویزرابوو.

20/5/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان