فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزا دەسەپـێنێت بەسەر وەزیری ناوخۆی ئێران و ژمارەیەک کاربەدەستی دیکەی ئێران لەگەڵ چەند دەزگایەکی ئەو وڵاتە کە دەستیان هەیە لە پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی سزا دەسەپـێنێت بەسەر عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی و 7 کاربەدەستی دیکەی ئاسایشی ئێران و فەرماندەیەکی سوپای پاسداران، لە بەرامبەر ئەو ڕۆڵەی بینیویانە لە پـێشێلکردنی گەورەی مافەکانی مرۆڤ.

 

ستیفن منوخن وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا لەم بارەیەوە گوتی ڕژێمی ئێران بە توندی خەڵکی ئێران سەرکوتدەکات، بە خۆپـیشاندانەکانیشەوە بە ڕێگەی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی.

گوتیشی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە بەرپـرسیارکردنی ئەو کاربەدەست و دەزگایانەی لە ئێران خەڵکی خۆیان سەرکوتدەکەن.

بەپـێی وەزارەتی خەزێنە، وەزیری ناوخۆی ئێران لە مانگی یازدەی ساڵی 2019 فەرمانی بە هێزەکانی وڵاتەکەی کردبوو هێزی کوشندە بەکاربهێنن بۆ سەرکوتکردنی خۆپـیشاندەران، ئەمەش وەهای کرد توندوتیژی بەرامبەر خۆپـیشاندەرانی ئاشتیخواز ئەنجام بدرێت و لە ئاکامدا چەندان خۆپـیشاندەر کوژران و بە لایەنی کەم 23 کەسیان نەوجەوان بوون.

فەرماندەکەی سوپای پاسداران کە سزاکان دەیگرێتەوە، حەسەن نەجەفئابادیـیە، فەرماندەی بنکەی وەلی عەسر لە خوزستان.

20/5/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان