فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژکردەوەیەکدا بە هەوڵەکانی “مایک پۆمپێئۆ” بۆ مانەوەی ئەمریکا لە بەرجامدا بە مەبەستی زیادکردنی گوشارەکانی سەر ئەو ڕێژیمە ڕایگەیاند کە ئەوە نیشانەی شکستی گوشارەکانی پێشووی ئەمریکایە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی.

دوای ئەوەیکە هەواڵێک لە “نیویۆرک تایمز” بڵاوکرایەوە کە گوایە “مایک پۆمپێئۆ” گەڵاڵەیەکی بۆ مانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجامدا داڕشتووە بە مەبەستی گوشاری زیاتر خستنەسەر حکوومەتی ئاخوندەکان و بە تایبەت ماوەی گەمارۆ سەربازییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی درێژ بکرێتەوە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران “محەممەد جەواد زەریف” لە تویتێکدا نووسی با “پۆمپێئۆ” و سەرۆکەکەشی دەست لە خەیاڵ کردن هەڵگرن.

ناوبراو هەروەها وتی کە هەوڵدان بۆ گوشاری زیاتر خستنەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران نیشانەی ئەوەیە کە گوشارەکانی پێشوو هیچ کاریگەرییەکیان نەبووە.

ئەو قسانەی “زەریف” لە کاتێکدایە کە دوای گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، ئابووریی ئێران بەرەو داڕمان چووە و لە لایەکی دیکەشەوە زەلیلانە هاواریان لێ هەستاوە و بۆ هەر کەموکووڕی و نەبوونی و کێشەیەک خێرا بیانوو بە گەمارۆکانی ئەمریکا دەگرن. کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە لایەک داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کە داوا بکەن ئەمریکا گەمارۆکانی لەسەر ئێران هەڵگرێ و لە لایەکی دیکەشەوە وەزیرە ڕیاکارەکەیان دەڵێ کە گەمارۆکان هیچ کاریگەرییەکیان نەبووە.

28/4/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان