سەرۆککۆماری ئەمریکا هەڕەشەی لە بەلەمە شەڕکەرەکانی ئێران کرد.
ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی “دۆناڵد ترامپ” سەرۆککۆماری ئەمریکا لە تویتی تایبەتی خۆیدا کە بڵاوی کردۆتەوە ڕایگەیاند، ” من دەستورم بە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا داوە ئەگەر بەلەمەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کێشەیەکیان دروست کرد ئەوا بیانکەنە ئامانج و لە ناویان ببەن”.
ئەمە لە کاتێکدا دێ کە چەند ڕۆژ پێش ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس لە ڕاگەیەندراوێکدا باسیان لەوە کردبوو کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی، ١١ بەلەمی شەڕکەری کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی ورووژاندنی هێزەکانی ئەمریکا لە ٦ گەمی شەڕکەری ئەمریکایی نزیک ببوونەوە.
23/4/2020