ســنە: گردبوونەوەی دەستفرۆش و کاسبکارانی مەیدانی گاز
دەستفرۆشانی شاری سنە کە کەرەستەکانیان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە دەستی بە سەر داگیراوە، گردبوونەوەی نارەزایەتیان ئەنجام داوە و خوازیاری وەرگرتنەوەی شتومەکە کانیان بوونەوە.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دادستانی و هێزە ئینتزامییەکان و شارەوانی شاری ســنە بە بیانووی کوڕۆنا دەستیان بەسەر کەرەستە و شت و مەکی ئەم دەستفرۆشانە گرتووە کەرەستەکانیان نادەنەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، لە ماوەی حەوتوویەکی ڕەبەقدا سەردانی دامەزراوە و ڕێکخراوە پێوەندیدارەکان کردووە بەڵام تا ئێستە بێ وڵام ماونەتەوە و ئەم دەستفرۆش و کرێکارانە داوای وڵامدانەوەی لە مەڕ دوو مانگ بێکاری و ئەو داهاتە کەمەی کە هەیان بووە، بەڵام بەم حاڵەوە دۆخیان لە پێشووتر مەترسیدارترە بووە.
شیاوی باسە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای ئەوەی بەر لە هەبوونی کوڕۆنا لە هەژار ۆ بێکارترین هەرێمەکانی ئێران دەژمێردرا، بەم کەشە نەگونجاوەی کە ئێستە باڵی بەسەر هەموو جیهان و ئێران و بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کێشاوە دۆخەکە چەندد ئەوەندە قەیراناویترە ڕێی کردۆتەوە بۆ خۆکوژی و لێکترازانی بنەماڵەکان و دزی و تووشبوون بە مادە هۆشبەرەکان و دەیان دیاردەی نەگونجاوی دیکە.
23/4/2020