فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەندین كاریگەری لەلایەنە جیاوازەكاندا دروستكردووە و ژیانی زۆر كەسی گۆڕیوە، بەتایبەت لە سیستمی خواردندا بەوپێیەی ملیۆنان كەس بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسەكەوە بەردەوام لە ماڵەوە دەمێننەوە‌و كاتەكانیان بە ئامادەكردن و خواردنی خۆراك بەسەر دەبەن.

ماڵپەڕی سویرلیستەر لە زاری چەند پسپۆڕێكەوە باسی لە كاریگەرییەكانی كۆرۆنا كردووە كە لە داهاتوودا بەردەوام دەبن و كاریگەرییان لەسەر ژیانی مرۆڤەكان دەبێت، بەشێكی ئەو كاریگەرییانەش پەیوەندی بە سیستمی خۆراكییەوە هەیە:

1-زیاتر خواردن دروستكردن لەماڵەوە:
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكان 32%ی كەسانی پێگەیشتوو بەشێوەیەكی بەردەوام لە ڕیستۆرانتەكاندا ژەمە سەرەكییەكانیان دەخوارد، بەڵام لەئێستادا بەهۆی داخستنی ئەو شوێنانەو مانەوە لە ماڵەوە خۆیان خواردن دروست دەكەن، ئەوەش لە داهاتوودا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و دەبێتە یەكێك لە خووە باشەكانی دوای تەواوبونی كۆرۆنا.

2-گرنگیدان بە خواردنی تەندروست:
بەهۆی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناو بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش، كەسانێكی زۆر پەنا بۆ خواردنی خۆراكی تەندروست دەبەن، دوای نەمانی كۆرۆناش لەسەر ئەو سیستمە بەردەوام دەبن و گرنگی زیاتر بە تەندروستی و جۆر و چۆنێتیی خواردنەكان دەدرێت.

3-گرنگیدان بە سەلامەتی خۆراك:
بەهۆی زیادبونی مەترسییەكانی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا، كەسانێكی زۆر گرنگی بە سەلامەتی خواردن و خاوێنكردنەوەی لە ڤایرۆس و میكرۆبەكان دەدەن كە هۆكارێكی ژەهراوی بوونن، هەروەها دووركەوتنەوە لە خۆراكی سەردانەپۆشراو و لەقوتونراو.

4-دووركەوتنەوە لە خواردنە سەیر و سەمەرەكان:
كەسانێكی زۆر هەن حەزیان بەخواردنی خۆراكی نائاساییە، بەتایبەت خۆراكە دەریایی و گۆشتە سەیرەكان، بەڵام بەهۆی ئەوەی بازاڕی ئەو خواردنانە لە شاری ووهان كە پێشبینی دەكرێت سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنابێت، وایكرد كەسانێكی زۆر لەو خۆراكانە دووربكەونەوە، تەنانەت لە بەشێكی وڵاتان خۆراكە سەیرەكان قەدەغەكران و بازاڕەكانیان داخران.

5-گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی:
یەكێك لە باشترین گۆڕانكارییەكانی سیستمی خۆراكی كە لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت، گەڕانەوەیە بۆ خۆراكە ناوخۆییەكان، بەجۆرێك بەكارهێنەر زیاتر گرنگی بە بەرهەمی خۆماڵیی دەدات.

23//4/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان