نوسەر و مامۆستای زانکۆ فەرهاد پیرباڵ، داوای لێبوردنی لە کتێبخانەی ماڵی وەفایی کرد، لە بەرامبەر سوتاندنی لە ساڵی رابردوو.
فەرهاد پیرباڵ لە پەیجی خۆی، نوسینێکی دەستنوسی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی "داوای لێبوردن لەماڵی وەفایی دەکەم کە بەرامبەر هەڵەیەکی خۆیان،چوم ئاگرم لە ماڵی وەفایی و لەهەستی خەڵک بەردا.
ساڵی رابردوو کتێبخانەی ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر سوتێنرا و دواتریش لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەری کتیبخانەکە فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکرا و دواتر بە کەفالەتی ١٠ ملیۆن دینار ئازاد کرا.
هەروەها کتیبخانەکە لەلایەن وەزارەتی شارەوانیەوە نۆژەنکرایەوە و لە ئێستادا کراوەتەوە.
26/1/2020