فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چیرۆکی ئەو ژنە کوردەی لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی خارپێت گیریخواردبوو، بووە جێی سەرنجی میدیاکان و بە خێرایی بە باکووری کوردستان و تورکیادا بڵاوبووەوە.

ئەو ژنە کوردە ناوی ئایشێیە، ئەویش یەکێک بوو لەو هاونیشتمانییانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی خارپێتەوە باڵەخانەکەی بەسەردا رووخا و کەوتە لێواری مان و نەمان.

ئەمینە قوشتەپە یەکێکە لە کارمەندانی تیمی فریاگوزاریی ئافاد کە ئەویش کوردە. ئەو دەیەوێ لەڕێی تەلەفۆنەوە دەنگی بەو هاونیشتمانییانە بگەیەنێت کە لە ژێر داروپەردوو گیریان خواردووە، چونکە یەکێک لەوان مۆبایلەکەی لایە کە ناوی عەزیزەیە.

ئایشێ زمانی تورکی نازانێت، بۆیە کاتێک لەلایەن عەزیزەوە بانگدەکرێت نازانێ چ وەڵامێک بداتەوە! چەند شتێک بە زمانی کوردی دەڵێت، بەڵام عەزیزە لێی تێناگات. ئەو دووانە یەکدییان لێ دیار نییە، تەنیا دەنگی یەکدی دەبیستن. بەڵام نە ئایشێ لە هاواری عەزیزە تێدەگات، نە عەزیزە لە وەڵامی ئایشێ تێدەگات.

ئەمینە قوشتەپە، کارمەندی تیمی فریاگوزاریی ئافاد لەڕێی تەلەفۆنەوە بە عەزیزە دەڵێ؛ گوێ بگرە من ئەم چەند وشەیەت بە کوردی فێردەکەم، تۆ بە ئایشێی بڵێ :"خولتی.. سۆڵغێ تە چ تنە؟ نەفەسێ تە چ تنە؟". عەزیزە بێ ئەوەی لەم وشە کوردییانە تێبگات، وەکو خۆی دەیگەیەنێت و لە ئایشێیەوە وەڵام وەردەگرێت، بەڵام ناشزانێ وەڵامەکە مانای چییە! تەنیا ئەوە دەزانێ کە ئایشێ هێشتا نەبووراوەتەوە و ئەم هەواڵە بە کارمەندەکەی ئافاد دەگەیەنێت.

ئەو کارمەندەی ئافاد دەیەوێ لەڕێی تەلەفۆنەوە دڵنیاببێتەوە لەوەی چەند کەس لە ژێر داروپەردوو ماون و تەندروستییان چۆنە.

بێگومان ئەمە ئاسان نییە، چونکە ئەوانەی کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکەوە تووشی جۆشوخرۆش بوونە. ئەمینە قوشتەپە جەخت لە عەزیزە دەکاتەوە کە رێگە نەدات هیچ یەک لەوان بێدەنگ بن و ببوورێنەوە. بەردەوام رێنماییان پێدەدات و دەڵێ لەڕێی لووتەوە هەناسە وەربگرن و لەڕێی دەمەوە بیدەنەوە.

بەپێی دوایین پێشهات تیمەکان گەیشتوونەتە عەزیزە و رزگاریانکردووە، هەروەها هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی ئەوانی دیکەش بەردەوامن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەم چیرۆکە بە خێرایی تەشەنەی کرد و ئێستا خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە وردی چاودێریی چارەنووسی ئایشێ دەکەن.

26/1/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان