فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەنتۆنیۆ گوتیریس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتۆکان ڕۆژی دووشەممە نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە زیابوونی گرژییەکانی نێودەوڵەتی وداوای دان بە خۆداگرتنی کرد لەمیانەی زیابوونی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتون و تاران پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی.

گوتیریس لەوتەیەکدا لە بارەگای نەتەوەیەکگرتۆکان لە نیویۆرك گوتی ساڵی نۆی دەستیپێکرد و جیهان بەڕەوشێکی نالەبار تێپەڕدەبێت. ئێمە لە کاتێکی ئێجگار مەترسیدار دەژین، گرژی و ئاڵۆزییەکانی جیۆسیاسی گەیشتۆتە ئەوپەری ئاستی بەرزی لەم سەدەیەدا.

هەروەها گوتی ئەو ڕەوشە وڵاتانی زۆری هانداوە بڕیاری چاوەڕواننەکراو بدەن کە دەرئەنجامی چاوەڕواننەکراوی لێبکەوێتەوە کە ببێتە مایەی مەترسێیەکی گەورە بەهۆی هەڵەکردن لە مەزەنەکاندا. جیهان بەرگەی شەڕێکی تر لە کەنداو ناگرێت.

گوتیریس گوتیشی پەیامەکەم ساکار و ئاشکرایە، ئەوپەری دان بەخۆتاندا بگرن، دووبارە گفتووگۆبکەنەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی نۆی بکەنەوە.

٧/١/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان