فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

قاسم سلێمانی یەکێک لە سەرکردە دەسەڵاتدارەکانی ئێران و یەکێک لە پلانداڕێژانی کردەوە تێرۆریستییەکانی جیهان و خۆرهەڵاتی نێوەڕاست بوو ،کە بە کوژرانی ناوبراو کێشەکانی ئێران و ئەمریکا زیاتر تەشەنەی سەندووە.
کوژرانی قاسم سلێمانی یەکێک لە گەورە تێرۆریستەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەهێزترین کەسی دوای عەلی خامنەیی لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا زەربەیەکی گەورە بوو لە پەیکەری ئەو ڕێژیمە سەرەڕۆیە و هەر بۆیە دوای کوژرانی ناوبراو، کاربەدەستانی ڕێژیم لە لێدوانی جیاجیادا هەڕەشەی تۆڵە کردنەوە دەکەن.
دوای هەڕەشەکانی کاربەدەستانی ڕێژیم، دۆناڵد تڕامپ لە تازەترین تویتیدا باس لەوە دەکا کە وەڵامدانەوە بە هەر کردەیەکی کۆماری ئیسلامی بۆسەر بەرژەوەندییەکانمان دەبێتە هۆی ئەوەی کە گورزێکی چاوەڕواننەکراو لەو ڕێژیمە بدەین و بۆ ئەم مەبەستەش ٥٢ ناوەندی گرینگی کۆماری ئیسلامیمان دیاریکردووە.
خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ: “لەسەر وەسیەتی قاسم سلێمانی حەوت ناوندی گرینگی ئەمریکایی وێران دەکەین”.
کەتائیبی حیزبوڵلای عێراق نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە هێزە ئەمنییەکان کردووە کە بە مەودای یەک کیلۆمیتر دەورەبەری بنکە و دامەزراوەکانی دەوڵەتی ئەمریکا چۆڵ بکەن. هەر شەوی ڕابردوو مووشەکێک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لەو ناوچەیەیە. هەروەها سێ مووشەک ئاڕاستەی هێزەکانی ئەمریکایی کرا لە باکووری بەغدا بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە پێوەندی لەگەڵ زیان و زەرەدەکان ڕانەگەیەندراوە.
هەر لە پێوەندی لەگەڵ کوژرانی قاسم سلێمانی دا، ئایەتوڵڵا عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین ڕایگەیاند کە غرووری ئەمریکا تێکدەشکێنین.
ئەبولفەزل شکارچی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند کە ئەمریکا دەبێ چاوەڕوانی گورزی بەهێزتر بکا.

٦/١/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان