ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سەماوەزی ٩٨ی هەتاوی لانیکەم ٢٠٠٠ شارۆمەندی خەڵکی شاری مەریوان بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەو کۆڵبەرانەی کە وا بە هۆی سەرماوە لە سنووری "تەتە" ڕێگایان لێ ون ببو، شاریان بە جێ هێشتوە و بەرەو شاخەکانی سنووری 'تەتە" ڕێکەوتوون.
جێگای باسە کە شەوی دوو شەممە گروپێک لە کۆڵبەران لە سنووری "تەتە" بە هۆی سەرماوە ڕێگایان لێ هەڵە بوە کە تەرمی یەک کەس لەوانە بە ناوی "ئازاد خوسرەوی" کوڕی عوسمان خەڵکی گەورە دێی "نێ" دۆزراوەتەوە و برایەکی ناوبراو بە ناوی "فەرهاد خوسرەوی" تەمەن ١٤ ساڵ بێ سەر و شوێنە.
١٩/١٢/٢٠١٩