فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ژنە چالاکێکی فەرهەنگیی کورد لە شاری شائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، دەسبەسەر کرا.

 ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز، هێزە ئیتلاعاتییەکان ژنە چالاکێکی فەرهەنگیی کوردیان بە ناوی "ئانیسا جەعفەری مێهر" لە شاری شائاباد دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو ژنە چالاکە کوردە و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر هێندێک کەرەستەی شەخسی وەک لەپ‌تاپ، کتێب و موبایلی ناوبراو داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئانیسا جەعفەری مێهر، خوێندکاری قۆناغی کارناسیی باڵای بەشی زمانناسیی زانکۆی کوردستان بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووس و شوێنێ ڕاگیرانی ئەو ژنە چالاکە فەرهەنگییە لە بەردەستدا، نییە.

لەو پەیوەندییەدا، شەوی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەز، ئاکۆ جەلیلیان، نووسەر، زمانزان و فۆلکلۆرناسی بەتوانای کورد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی سەرماوەز، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی کەسیی سێ چالاکی فەرهەنگیی کورد بە ناوەکانی "سۆهراب مورادی، داریووش مورادی و ئەحمەد بەساتی" و پاش پشکنینی ماڵەکەیان، ئەوانیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

١٩/١٢/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان