فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یەکێک لە نووسەران و لێکۆڵەرانی کورد لە شاری کەلاردەشتی باکووری ئیران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٨ی نۆڤامبەری ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەلاردەشت لە پارێزگای مازەندەران، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی موژگان کاوسی، نوسەر و لێکۆڵەری کورد و دەستبەسەریان کردووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کاوسی ئەو هەواڵەی پشراست کردووەتەوە وڕاگەیاند ماوەی ١٠ ڕۆژە موژگان دەستبەسەر کراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر چارەنووسی ناوبراو هیچ ئاکامێکی نەبووە.
موژگان کاوسی لە دوو پۆستی ئاخری لاپەڕەی ئینتستاگرامەکەی بە بڵاو کردنەوەی وێنەی دوو کەس لە گیان بەختکردوانی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی جوانڕۆ و مەریوان داوای لە خەڵک کردووە کە بەرامبەر کوشتنی خۆپێشاندەران بێدەنگ نەبن و بێدەنگی وەکوو خیانەت ناوبردووە.
ئەو نووسەرە کوردە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین وتاری لەسەر زمانی کوردی بڵاو کردووەتەوە و کورتە فیلمێکی بەڵگەیی بە ناوی “هیوا” بەرهەم هێناوە. ناوەڕۆکی ئەو فیلمە باس لە مەترسی لەناوچوونی زمانی کوردی لە نێو کوردەکانی کەلاردەشت لەپارێزگای مازندەرانی باکووری ئێران دەکا.
موژگان کاوسی کتێبی ئەنفال و چارەنووسی تەیموور، بەرهەمی عارف قوربانی نووسەری خەڵکی کەرکووکی، بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕاوەتەوە.

١/١٢/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان