فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دادستانی گشتی و ئینقلابی شاری کرماشان، داوای لە دامودەزگاکانی حکوومەت کردووە، لەسەر هاووڵاتییانی ناڕازی سکاڵا تۆمار بکەن.
محەممەدئەمین سادقی”، دادستانی گشتی و ئینقلابی شاری کرماشان، لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “ئیسنا” ڕایگەیاند کە ناوەندە حکوومەتییەکانی خەساربەرکەوتوو بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتییان، دەتوان لە دادسەرا و ناوەندە قەزاییەکان، سکاڵای خۆیان لەسەرخۆپێشاندەران تۆماربکەن.
ئەو بەرپرسە قەزاییە، هاووڵاتییانی بە ئاژاوەگێڕ و دوژمنانی سوێندخواردووی ئینقلابی ئێران ناو برد و پەنجەی تاوانی بۆ ئۆپۆزسیۆنەکان ڕاکێشا.
دادستانی گشتی و ئینقلابی شاری کرماشان، داوای لە ناوەند و دامودەزگاکانی حکوومەت کردووە کە دەتوانن سەردانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە بکەن و سکاڵای خۆیان لەسەر هاووڵاتییان تۆمار بکەن.
محەممەد ئەمین سادقی” هەورەها دەڵێت، ئەو کەسانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و ئینتزامییەکانەوە شناسایی دەکرێن و پاش دەسبەسەرکردنیان، سزا دەدرێن.
لێدوانەکانی دادستانی گشتی و ئینقلابی شاری کرماشان لە حاڵێکدایە کە هێزە ئەمنییەتی و ئینتزامییەکان لە شارەکانی کوردستان، خەریکی ڕەشبگیری و سەرکوتکردنی هاووڵاتییانی ناڕازین.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ماوەی چل ساڵە سەروەت و سامان و داهاتی خەڵک و وڵاتی ئێران بە تاڵان دەبا و گرووپی تێرۆریستی بە سامانی خەڵک پێکدێنی و خەریکی کوشتن و ئاژاوەگێڕییە لە جیهاندا، ئەوە بۆخۆی بە حەڵاڵ دەزانێ بەڵام خەڵکی ناڕازیی لەدەست ئەو هەموو زوڵم و ستەمە بە تاوانبار دەناسێنێ و دەیهەوێ بەو شێوەیە سەرپۆش لە سەر گەندەڵییەکانی دانێ و لە لایەکی دیکەوە دەیهەوێ لەو ڕێگەیەوە لە قووتی خەڵک داهاتێک بۆ ڕێژیمە گەمارۆدراوەکەی پەیدا بکا و بەوشێوەیە خەڵک چاوترسێن بکا و تۆڵەی دەنگی ناڕەزایەتی و ئازادیخوازییان لێبکاتەوە.

٢٥/١١/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان