فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عوسمان مستەفاپوور و محەممەد نەزەری پاش ٥٣ ساڵ زیندانی، بەهۆی لێخۆشبوونی گشتییەوە لە زیندان ئازاد کران.

 ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر، عوسمان مستەفاپوور و محەممەد نەزەری، پاش ٥٣ ساڵ زیندانی، لە گرتنگەی ناوەندیی شاری ورمێ ئازاد کران.

عوسمان مستەفاپوور ٢٨ ساڵ و محەممەد نەزەری ٢٥ ساڵ لە زینداندا بوون. ئەو دوو زیندانییە ماوەی حوکمەکانیان لە زیندانەکانی ورمێ، تەورێز و ڕەجایی شار تێپەڕاندووە.

عوسمان مستەفاپوور، پووشپەڕی ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی لە ناوچەی "تەرگەوەڕ"ی شاری ورمێ دەسبەسەر و دواتر بە تۆمەتی "ئەندامبوونی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران" بە ٢٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا و کۆتاییەکانی ساڵی ٩٢ی هەتاوی پاش ٢٣ ساڵ دەسبەسەری، لقی یەکەی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "چابۆک"، حوکمی زیندانیی عوسمان مستەفاپووری بۆ ٣٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری گۆڕی. دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانیی بۆ ئەو هاووڵاتییە کوردە بەهۆی شەڕکردن لەگەڵ سپای پاسداران بڕییەوە.

محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسی خەڵکی شاری "سایین قەڵا"، ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ٧٣ی هەتاوی، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتیی سپای ئەبووزەری شاری بۆکانەوە دەسبەسەر کرا و لە دادگای سەرەتاییدا بە سەرۆکایەتیی دادوەر "جەلیلزادە"، سەرۆکی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کرا.

ئەو هاووڵاتییە سەرئەنجام ساڵی ١٣٧٨، حوکمی لەسێدارەدانەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

ناوبراو لە مافی چوونە مورەخەسی بێبەری کرابوو.

٢٥/١١/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان