فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە پێی ئەو هەوالانەی لە نێوخۆی وڵاتەوە بە کوردستان و کورد گەیشتووە دۆخی زۆربەی شارەکانی ئێران و بەتایبەت شارەکانی کوردستان زۆر لە ڕۆژانی پێشوو ئاڵۆزترە.
هەربەپێی ئەو هەواڵانە، لە شاری کرماشان هێزە دژیگەلییەکانی کۆماری ئیسلامی بە ماشینی ئاوپاش تیزابیان بەسەرخەڵکدا کردووە کە زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشخانەکانی کرماشاندان دەم وچاو و جەستەیان سووتاوە و هێزەکانی رێژیم لە گەڕەکی دەوڵەتاوا و جافراوا ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و خەڵکی دەسبەسەردەکەن.
هەواڵەکان لە سنەوە باس لەوە دەکەن کە زۆربەی گەڕەکەکانی ئەوشارە وەکوو گوڵشەن فەیزاوا، غەفوور نەبووەت ،سیرووس و هەروەها پومپی بێنزینی سیلۆو، بانکی تێجارەتی گوڵشەن و بانکی مللەتی کارامووزی لە ئاگردا سووتاوە وباری نائاسایی و حکوومەت نیزامی تێدا ڕاگەیەندراوە، بەڵام خەڵکی خۆڕاگری سنە هەر لەسەر شەقامەکانن.
شایەنی باسە کە لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا وەکوو مەریوان، بۆکان و جوانڕۆ خۆپیشاندان بەردەوامە و شەهید و بریندار زۆرن، بەڵام خەڵک ئازایانە هەر لە مەیدان دان.

١٩/١١/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان